هەواڵ و چالاکی

28/08/2018 , 06:09 PM

ئاگادارییەک لە وەزارەتى پەروەردە سەبارەت بە وەرگرتنى قوتابی لە قوتابخانە هاوبەشەکانى نێوان حکومەتى هەرێم و کۆمپانیاى سابیس

هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، هەر لیست و ناوێکی قوتابیانى وەرگیراو لە قوتابخانە هاوبەشەکانى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و کۆمپانیاى سابیس لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کرابێتەوە و بکرێتەوە، ئێمە وەک وەزارەتى پەروەردە لێى بەرپرس نین، چونکە لیژنەى سەرپەرشتیکردنى تیروپشکى وەرگرتنى قوتابی لەو قوتابخانانە بە شێوەى فەرمى و پاش تاوتوێ و هەڵسەنگاندن و وردبینى تەواو، لە ڕێکەوتى (٦/٩/٢٠١٨) دوا لیست ئاشکرا و بڵاو دەکاتەوە، بۆ پڕۆسەکە بەوپەڕى دادپەروەرى کۆتایی بێت.
.
.
.
وەزارەتى پەروەردە
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندن

دوایین بابەت