ـ د. ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نى ـ
له سه‌ره‌تایه‌كى نادیاره‌وه‌و تا چواریه‌كى یه‌كه‌مى سه‌ده‌ى بیسته‌میش، هه‌ندێك بیرورِاى نیمچه زانستى هه‌بوون وایان بیرده‌كرده‌وه كه كورد نه‌ته‌وه نییه‌و، گۆمانیان له سه‌ربه‌خۆیى زمانى كوردیش ده‌كرد.
ئه‌م بۆچوونه لاى كورد تاوانێكى گه‌وره بوو، به‌په‌رچدانه‌وه‌یشى به ئه‌ركێكى نشتیمانى ـ نه‌ته‌وه‌یى ده‌زانى. لاى ئه‌وانى دیكه‌ش ئه‌م بۆچوونه مافێكى رِه‌وا بوو، به‌ڵكو به خزمه‌تێكى زانستی‌یان داده‌نا.
ئه‌م هاوكێشه‌یه رِۆژ به رِۆژ تۆندتر ده‌بوو، هه‌ویره‌كه‌یشى ئاوێكى زۆرى ده‌كیشا... له ئه‌نجامدا هه‌ردوو لایه‌ن له ناوه‌رِاستى رِێگه‌یه‌كى پرِ گه‌رِان و پشكنیندا گه‌یشتنه برِوایه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌و، ته‌م و مژاوى كێشه‌كه‌یان به‌م شێوه‌یه رِه‌وانده‌وه: كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆیه به‌ڵام كه‌له‌پوورێكى مه‌عریفى ـ رِۆشنبیریى نووسراوى ئه‌وتۆى نییه كه زانا و توێژه‌ران وه‌كو سه‌رچاوه‌و كه‌ره‌سته‌یه‌كى زانستى له لێكۆڵینه‌وه‌كانیاندا سوودى لێوه‌رگرن.
كورد خاڵى لاوازى خۆى دۆزیوه‌ته‌وه‌و، كه‌له‌پوورى خۆى به شێوه‌یه‌كى زانستى خستووه‌ته به‌رده‌ست و، له دووتوێى سه‌دان كتێب و هه‌زاران لێكۆڵینه‌وه‌دا ساغ كراوه‌ته‌وه‌و، له میانى كه‌متر له سه‌د ساڵدا بووه‌ته نه‌ته‌وه‌یه‌كى خاوه‌ن كه‌له‌پوورێكى ده‌وڵه‌مه‌ندو جێگاى خۆى له پله‌یه‌كى هه‌ره پێشه‌وه‌ى گه‌لانى گێتیدا كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مرِۆ هه‌ر كوردێك شانازى پێوه ده‌كات و، ته‌نانه‌ت دراوسێكانیشیان پێى سه‌ربلندن و تا رِاده‌یه‌كى زۆریش له لێكۆڵینه‌وه به‌راوردكارییه‌كانیاندا سوودمه‌ندن.
له‌م رِووه‌وه گۆڤارى (ئاسۆى فۆلكلۆر) پرۆژه‌یه‌كى فراوانه‌و، پێگه‌ى خۆى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى رِۆشنبیریى كوردستان كردووته‌وه‌و، رِۆڵێكى به‌رچاوى له كۆكردنه‌وه‌ى كه‌ره‌سته‌و خستنه‌رِووى به‌ڵگه‌كان هه‌یه‌و، رِێگه بۆ لێكدانه‌وه‌ى به‌رهه‌مه دێرینه‌كان و شیكردنه‌وه‌ى ده‌رئه‌نجامه‌كانیان خۆش ده‌كات و، كاره رِاگه‌یاندنه‌كه‌یشى له‌سه‌ر ئاستێكى زانستى ـ فۆلكلۆرى به‌رِێوه‌ده‌بات، كه په‌یامه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ قۆناغى رۆشنبیرى ئه‌مرِۆى گه‌لى كوردستان ده‌گونجێت، بۆیه شایسته‌ى ئه‌وه‌یه كه وه‌كو ده‌زگه‌یه‌كى رِاوێژكارى ـ كه‌له‌پوورى سه‌یربكرێت . بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانى به‌ده‌زگه‌بوونه‌كه‌یشى له دوو لایه‌نه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت: یه‌كه‌میان، كه‌ڵه‌كه‌بوونى شاره‌زایه‌كى باش له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌و شیكردنه‌وه‌ى فۆلكلۆره. دووه‌میان، ژماره‌یه‌كى زۆر له نووسه‌رى خاوه‌ن ئه‌زموون و فۆلكلۆریسته لێهاتووه‌كان له ده‌ورى كۆبوونه‌ته‌وه‌و، به رِه‌نج و به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه به‌رده‌وام لاپه‌رِه‌كانى گه‌شترو ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌كه‌ن و، ئه‌ویش به شانازییه‌وه ئه‌م ئه‌ركه نشتیمانى و زانستیه‌ى له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.