* به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ئه‌زموونه‌كان/ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده
كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌كى خوێندن له پرِۆسه‌ى فێربوندا (مامۆستا، پرِۆگرام و فێرخواز)ن و ئه‌مانبه سێكوچكه‌ى فێربوون داده‌ندرێن. دیاره پرِۆگرام و فێرخواز دوو توخمى زۆر بنه‌رِه‌تین له‌و پرِۆسه‌یه و مامۆستا وه‌ك یاریده‌ده‌ر و رِێنیشانده‌ر توخمى سه‌ره‌كى سێیه‌مه و هه‌ڵگرى ئه‌و زانیاریانه‌یه كه مرۆڤ له سه‌ره‌تاى ژیانی و له هه‌موو بواره‌كانى فێربووندا به شێوه‌یه‌كى پوختكراو كۆى كردوونه‌ته‌وه كه له پرِۆگرامى خوێندندا به‌رجه‌سته كراون وبه جۆرێك پۆلێن كراون كه هه‌ر مامۆستایه‌ك یارمه‌تیده‌رى فێرخوازه له پێگه‌یاندن و ده‌سته‌به‌ركردنى ئامانجى دوا رۆژیان.
رِێگه‌ى نوێى گه‌یاندنى فێربوون پێویسته لاى ئێمه‌ش جێگه‌ى خۆى بكاته‌وه كه به رِێگه‌ى فێربوونى به‌رده‌وام یا دروستكردنى به‌رده‌وام ده‌ناسرێت بۆ ئه‌مه‌یش پێویسته به‌راوردى هه‌ردوو رِێگه‌ى تاقیكردنه‌وه بكه‌ین:
1. شێوازى دروستكردنى به‌رده‌وام (تكوینى):
مامۆستا به درێژایى وه‌رزى خوێندن و به‌شێوازى دابه‌شبوونى نمره‌ى تاقیكردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى وه‌رزه‌كان ده‌توانىَ كارامه‌ییه‌كانى خوێندن به رِێگاى هه‌ڵسه‌نگاندنى به‌رده‌وام بگه‌یه‌نێته فێرخوازه‌كانى و سوود له دابه‌شبوونى نمره‌كانى وه‌ربگرێت و بزانێت چه‌ند توانیویه‌تى پرِۆگرامه‌كانى خوێندنى ئه‌و وه‌رزه بگه‌ێنێته فێرخوازه‌كانى، یا چه‌ند توانیویه‌تى ئه‌و ته‌لاره به‌رز بكاته‌وه كه رِۆژانه كارى تێدا كردووه و له هه‌مان كاتدا د‌رك به‌وه‌یش بكات كه پێویستییه‌كانى به‌رزكردنه‌وه‌ى ئه‌و ته‌لاره دابین بكات و بنه‌ماى تاقیكردنه‌وه‌ش هه‌ر به‌و رِێگایه بێت.
2. شێوازى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى (ختامى):
به پێی ئه‌م شێوازه مامۆستا ده‌یهه‌وىَ سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه گه‌یاندویه‌تییه فێرخوازه‌كانى له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى كۆتاییدا و ته‌نیا ئه‌و نمرانه‌ى فێرخواز به‌ده‌ستى ده‌هێنێت برِیارده‌ر بێت.
شێوازى دووه‌م تا ئێستا له وڵاتى ئێمه‌دا زیاتر لاى مامۆستایان جێگیره و هۆیه‌كه‌شى بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رِێته‌وه، چونكه
له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى رِابردوه‌وه له‌گه‌ڵ په‌یدابوونى قوتابخانه‌كان هه‌موومان به‌م شێوازه فێربووین و به‌و پێوه‌ره‌یش تاقی كراوینه‌ته‌وه له كاتێكدا ئه‌وانه‌ى ئه‌م شێوازه‌یان بۆ ئێمه هێناوه، له ئێستادا خۆیان كارى پێ ناكه‌ن و چه‌ندین گۆرِانكارییان له وڵاته‌كانى خۆیاندا كردووه. شاره‌زایانیان له دێرزه‌مانه‌وه ئه‌و رِێگه‌یه‌یان جێ هێشتووه و چه‌ندین رِێگه‌ى نوێیان له وڵاته‌كانى خۆیان داهێناوه. دامه‌زراوه‌ى یونیسێف و ناوه‌ندى رِۆشنبیرى به‌ریتانى له ده ساڵى رِابردوودا زۆر جار هه‌وڵى ئه‌وه‌یان داوه كه به هۆى رِاهێنانى مامۆستایانه‌وه ئه‌و گۆرِانكارییانه بگوێزنه‌وه بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامه‌كانیان جێى نه‌گرتووه، له كاتێكدا له وڵاتانى كه‌نداو تا ئه‌ندازه‌یه‌كى باش توانراوه بچه‌سپێنرێت و گورِانكارى گه‌وره‌ش به‌و ئاراسته‌یه له هه‌ردوو وڵاتى توركیا و ئێران له‌و بورانه‌دا كراون. پێویسته شاره‌زایان و دڵسۆزانى بوارى په‌روه‌رده وردتر به‌دواداچوون بۆ هۆكاره‌كانى بكه‌ن و ئه‌و خاڵانه ده‌سنیشان بكه‌ن كه ده‌بنه رِێگر له به‌رده‌م به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌و پرِۆسانه.
ئه‌م ساڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده برِیارى داوه تاقیكردنه‌وه‌ى شێوازى كۆن كه به شێوازى نووسین (مقالى) ناسراوه، بگۆرِێت بۆ شێوازێكى تر كه به بابه‌تى (موچوعى) ده‌ناسرێت. ئه‌م برِیاره له‌م ساڵدا (2014 ـ 2015) له كۆتایى قۆناغى بنه‌رِه‌تى و ئاماده‌یى واته تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى پۆلى نۆیه‌مى بنه‌رِه‌تى و تاقیكردنه‌وه‌ى گشتى ئاماده‌یى زانستى و وێژه‌ی به رِێژه‌ى (100%) ده‌بێت و بۆ ئه‌مساڵیش تاقیكردنه‌وه‌ى گشتى ئاماده‌یى پیشه‌یى به رِێژه‌ى (50%) ده‌بێت. وه‌ك ده‌زانن له پۆلى نۆیه‌مى بنه‌رِه‌تى له ساڵى خوێندنى (2010 ـ 2011)ى زایینییه‌وه ئه‌م شێوازه‌ى تاقیكردنه‌وه‌یه به رِێژه‌ى (100%) جێبه‌جىَ ده‌كرێت و له سىَ ساڵى دواییدا پشكنینى به شێوازى ئه‌لیكترۆنى به ئامێرى (O. M. R ـ SR) بۆ ده‌كرێت و له ئێستادا له هه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كى گشتى، سه‌نته‌رێكى پشكنین دامه‌زراوه و سه‌ركه‌وتووانه ئه‌نجامه‌كانى رِاگه‌یاندووه به رِێگه‌ى پرِۆگرامسازى و گواستنه‌وه‌ى ئه‌نته‌رنێت ئه‌نجامه‌كان رِاگه‌یێندراون. هه‌ر له‌م ساڵدا وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به رِێگاى داتابه‌یس هه‌موو قوتابخانه و خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كانى به سه‌نته‌رى وه‌زاره‌ت له به‌رێوه‌به‌ریه‌تى گشتى ئه‌زموونه‌كان به‌ستاوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتنى باشى به‌ده‌ست هێناوه و به‌رده‌وام كارى تێدا ده‌كرێت بۆ زیاتر چه‌سپاندن و پرِكردنه‌وه‌ى كه‌موكۆرِییه‌كانى و به ئه‌لیكترۆنیكردنى برِوانامه و رِاستاندنى برِوانامه به بىَ ترس هه‌نگاو ده‌نێت. هه‌موو شتێكى نوىَ تا جێگاى خۆى ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تا به بىَ كه‌موكۆرِى نابێت و رِووبه‌رِووى كۆمه‌ڵێك رِه‌خنه‌ش ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكى ئاساییه و سروشتى هه‌موو گورِانكارییه‌كه له هه‌ر شوێنێك ده‌ستى پىَ بكرێت.
پرِۆگرامى پشكنینى پۆلى نۆیه‌م ماوه‌ى سىَ ساڵ تاقیكراوه‌ته‌وه له ئێستادا كه‌موكۆرِییه‌كانى پرِ كراوه‌ته‌وه، به‌رێگاى ئه‌و پرِۆگرامه‌وه ده‌تواندرىَ هه‌موو داتایه‌ك كـه پێویسته بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى (قوتابى/ خوێندكار، قوتابخانه‌كان، مامۆستا، پرۆگرام) بكه‌وێته به‌ر ده‌ست، به‌راوردى ته‌واو بكرێت له نێوان ئاستى قوتابخانه‌یه‌ك بۆ قوتابخانه‌یه‌كى تر، ئاستى پێشكه‌شكردنى نێوان دوو مامۆستا كه هه‌مان پسپۆرِییان هه‌بێت له دوو قوتابخانه‌ى جیاوازدا، وه‌یا به‌رامبه‌ر گشت قوتابخانه‌كانى قه‌زایه‌ك، به‌راورد له نێوان نمره‌ى بابه‌ت كه مامۆستا ده‌یدات له‌گه‌ڵ نمره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى له‌و باته‌دا كه ئه‌مه وردترین هه‌ڵسه‌نگانده بۆ مامۆستا و پرۆگرام. هه‌ندێك رِه‌خنه ئاراسته‌ى ئه‌م شێوازه تاقیكردنه‌وه‌یه ده‌كرێت گوایه به ئاسانى گزى تیا ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌م داتایانه‌ى كه له‌به‌ر ده‌ستدان له‌سه‌ر قوتابخانه‌كان و و په‌روه‌رده‌كان، ئه‌وه پیشان ناده‌ن و ئێمه ئاماده‌ین ئه‌و ئه‌نجامانه بخه‌ینه به‌رده‌ستى هه‌ر كه‌سێك كه بیهه‌وێت به‌دواداچوون بكات بۆ بینینى رِاستییه‌كان و له كاتى سه‌ردانى وه‌زاره‌تمان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌م خاڵه رِوون كراوه‌ته‌وه و ئه‌و داتایانه پیشانى ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر رِێژه‌ی ده‌رچوون له لایه‌ن مامۆستاوه له كۆششى ساڵانه به گشتى (85%) به سه‌ره‌وه بێت ئه‌وا رِێژه‌ی ده‌رچوون له تاقیكردنه‌وه‌ى نیشتمانى له نێوان (40% تا 45%) تێپه‌رى نه‌كردووه و ئه‌وه‌یش رِوونترین به‌ڵگه‌یه كه قۆپییه و گۆرِینه‌وه‌ى زانیارى له نێوان فێرخوازان له كاتى تاقیكردنه‌وه‌كاندا به‌و جۆره نییه كه ئه‌و به‌رێزانه باسى لێوه‌ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و رِه‌خنه‌یه به هه‌ند وه‌ربگرین له‌م ساڵدا (2014 ـ 2015) پرسیاره‌كان كراونه‌ته سىَ رِێز (A. B. C) و به جۆرێك كه رِیزى (A) پرسیارى وه‌رگرت، رِیزى (B) كه به ته‌نیشتییه‌وه‌یه‌تى پرسیاره‌كانى جیاوازه و رِیزى (C) كه له ته‌نیشت رِێزى (B)یه ئه‌ویش پرسیارى جیاوازه و له رِیزى چوارمدا جارێكى تر رِیزى (A) دێته‌وه كه زیاتر له (6 تا 7) مه‌تر له یه‌كه‌وه دوورن. چه‌ند به‌رِێزێك له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنیدا زۆر به په‌رۆشه‌وه باسیان له گزیكردن كرد و رِه‌خنه‌یان له شێوازى پرسیارى بابه‌تى گرت كه ته‌نها هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو به‌رابه‌ركردنى وه‌ڵام و هێنانى بۆشایى و وێنه و هتد، له شێوازى تاقیكردنه‌وه‌ى بابه‌تى پرسیارى تێدا داده‌ندرێت. ئه‌وه رِاسته، به‌ڵام ده‌بىَ ئه‌وه بزانین كه هه‌مان ئه‌و پرسیارانه ده‌كرێت بگۆردێت، جۆرى پرسیاركردنه كه ئه‌و وه‌ڵامانه به‌خۆوه بگرێت كه به رِێگاى هه‌ڵبژاردنه و ئێمه له ماوه‌یه‌كى كورتدا نموونه ده‌خه‌ینه به‌ر ده‌ستى قوتابخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى تێبینى بكه‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ى رِاهێنان (تجربى) به فێرخوازان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌لایانه‌وه نامۆ نه‌بێت. هه‌رچه‌نده له قۆناغى ئاماده‌یى ئه‌وه پێنج ساڵه ئه‌و شێوه پرسیاره ده‌هێنرێت و له سىَ ساڵى دواییدا (50%) پرسیار به شێوازى هه‌ڵبژاردن هێنراوه‌ته‌وه و قوتابیان و خوێندكاران به‌لایانه‌وه ئاساییه و له‌گه‌لىَ رِاهاتوون. سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌ى ده‌نگ له بابه‌تى زمانى ئینگلیزى هه‌موو ده‌زانین تا ئیستا له هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش بۆ بابه‌تى زمان سوود له تاقیگه‌ى ده‌نگ وه‌رنه‌گیراوه و پرسیارى فۆنه‌تیك به نووسینى ده‌نگ له (SUNRISE) هه‌یه و به جۆرێكى تر سوودى لىَ وه‌رگیراوه بۆ بابه‌تى ئینگلیزى. كاتێكش باس له بابه‌تى ئینشاى عه‌ره‌بى ده‌كرێت ده‌بىَ كه‌سانى شاره‌زا به جۆرێك باسى بكه‌ن كه هه‌موو قوتابیان و خوێندكارانى ئاماده‌یى به‌گشتى ساڵانه (4 تا 5) دارِشتن ده‌رخ ده‌كه‌ن و سه‌یرى ئه‌وه ده‌كه‌ن وشه‌ى (وگن) یا (علم) یا دارِشتنێكى گشتى تێدا بوو دانه‌یه‌ك هه‌ڵده‌بژێرن كه باسى (وگن) ده‌كات ئه‌گه‌ر وشه‌یه‌كى تر ده‌لاله‌تى له دارِشتنێكى گشتى كرد ئه‌و دارِشتنه ده‌نووسن، به‌ڵام من لێره‌دا ده‌پرسم ئایا ئه‌مه چه‌ند فێرى زمانى عه‌ره‌بى كردوون؟ ئایا خوێندنى زمان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه ده‌ربچیت و نه‌توانى قسه‌ى پێ بكه‌یت؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆ ده‌یخوێنین، ئه‌و هه‌موو كتێب و مامۆستا و جێگرتن له خشته‌ى وانه‌كاندا و ماندووكردن به هه‌ندێك بابه‌تى (قواعد) و شیعرى جاهیلى سوودى چییه ئه‌گه‌ر نه‌توانى رِۆژنامه‌یه‌ك به عه‌ره‌بى تێبگه‌یت یا قسه‌ى پىَ بكه‌یت و یا ده‌رچووانى نه‌توانن له كارى بارزگانی یا له كارى دیپلۆماسیدا سوودى لىَ وه‌ربگرن.
ئاشكرایه زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى بۆ كه‌سێكى كورد هه‌ردووكیان دوو زمانى بیانین، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر شێوازى ئینگلیزى باشتر قوتابیان و خوێندكارانى فێركردبێت پێویسته بۆ عه‌ره‌بیش سوودى لىَ وه‌ربگیرێت. بۆیه بۆ فێربوونى زمانێك ده‌بىَ فێرى ماناى وشه‌كان و ماناى رِسته‌كان و گرێدانه‌وه‌یان بین بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌مان تێبگه‌یه‌نین نه‌ك ته‌نها له تاقیكردنه‌وه‌دا نمره‌ى به‌رز وه‌ربگرین، هه‌ر بۆیه پێویسته وتنه‌وه‌ى بابه‌تى عه‌ره‌بى بۆ كوردێك به‌هه‌مان رِێگاى ووتنه‌وه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى بابه‌تى ئینگلیزى بێت ئه‌گه‌ر شێوازیكى سه‌ركه‌وتوو بووه. له ئێستادا گرنگى زیاتر به پرسیارى بابه‌تى ده‌درێت له زۆربه‌ى وڵاته پێشكه‌وتووكاندا، به‌ڵام پرسیارى بابه‌تى وپرسیارى نووسین هه‌ردووكیان به‌شى خۆیان كێشه‌یان هه‌یه، ئه‌وه ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى پرسیارداده‌نێت چه‌ند تواناى دانانى ئه‌و جۆره پرسیاره‌ى هه‌یه وچه‌ند ده‌توانىَ ئامانجه‌كانى پرۆگرامى خوێندن هه‌ڵبسه‌نگێنێت. هه‌ندێك پێیان وایه پرسیارى نووسین تواناى تێگه‌یشتنى قوتابى پێشان ده‌دات به هۆى دارشتنى وه‌ڵامى پرسیاره‌كان وله‌هه‌مان كاتدا دانانى پرسیاره‌كانى ئاسانه‌و هه‌موو مامۆستایه‌ك ده‌توانىَ داى بنێت، وه‌له پرسیارى بابه‌تیدا قوتابى وخوێندكار تواناى ده‌ربرِینى نامێنێت وله هه‌مان كاتدا پرسیارى بابه‌تى شاره‌زایى زۆرى پێویسته و ماندووبوونى زۆرى ده‌وێت.
لایه‌نه باشه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى بابه‌تى به‌رِاى ئێمه ئه‌مانه‌ن :
1. قوتابى و خوێندكار دوور ده‌خاته‌وه له ده‌رخكردنى كوێرانه‌و فێرى خوێندنه‌وه‌ى ورد و تێگه‌یشتنى چه‌مكى بابه‌ته‌كه‌یه.
2. ئه‌و لۆده گه‌وره‌یه‌ى كه له‌سه‌ر مێشكى قوتابییه له خۆ ئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى نووسین له تاقیكردنه‌وه‌ى بابه‌تیدا پێویستى نابێت و ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆكى بابه‌ته‌كه تێبگات به ئاسانى وه‌ڵامه‌كانى بیرده‌كه‌وێته‌وه ئه‌گه‌ر خۆى ئاماده‌كردبێت.
3. شێوازى وانه‌وتنه‌وه‌ى مامۆستا گۆرِانى به‌سه‌ردا دێت و ورده‌كارییه‌كان فێرى فێرخوازه‌كانى ده‌كات.
4. قوتابیان ده‌بىَ زۆر ته‌ركیز بكه‌نه سه‌ر فێربوونى زاراوه‌كان و ناسینه‌وه‌یان كه ئه‌مه‌یش یارمه‌تیده‌رى گه‌یاندنى هه‌ر چه‌مكێكى زانستى و ده‌ربرِینێكى پرِمانایه و رِسته‌ى به‌سوود به زانینى زاراوه‌ى زانستى، ده‌ربرِینى رِاست فێرى فێرخواز ده‌كات.
5. پرسیاره‌كانى زۆر شمولى ده‌بن و هه‌موو پرِۆگرامه‌كه ده‌گرێته‌وه و نمره‌ى كه‌م له‌سه‌ر پرسیار ده‌بێت، له‌كاتێكدا له پرسیارى نووسیندا پرسیاره‌كان كه‌من و نمره‌ى زۆرى له‌سه‌ر ده‌بێت.
6. پشكنینى وه‌ڵامه‌كان زۆر ئاسان ده‌كات بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى گشتى و نیشتمانى و هه‌ڵه‌ى تێدا نابێت، و مامۆستایش له پشكنینى وه‌ڵامه‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى پۆله ناكۆتاییه‌كان كه‌متركاتى پێویست ده‌بێت.
7. ده‌كرىَ له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك ئامێرێكى پشكنینى بچوك له دوارۆژدا بكرِدرێت و پشكنینه‌كان به ئاسانى له‌سه‌ر ئاستى قوتابخانه‌دا یه‌ك بخرێت و سوودى زیاتر له كات ببینرێت.
له كۆتاییدا تواناى مامۆستا بۆ گه‌یاندنى بابه‌ت وپرِۆگرامى خوێندن و رِاهێنانى قوتابییه‌كانى به باشى كه‌فیلى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌موو جۆره پرسیارێكه (بابه‌تى و نووسین) و نهێنى سه‌ركه‌وتنى مامۆستایش له‌وه دایه چه‌ند لایه‌نى زانستى خۆى پێش ده‌خات و چه‌ند وا ده‌كات قوتابییه‌كانى خۆشیان بوێت و گوێى لىَ بگرن.