وتوێژكردن لەبارەی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ تەواوی كێشە و گرفتەكان ...

رۆژی 18/6 وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ( د. عصمەت محمد) بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی مامۆستا ( نجم الدین علی احمد) لەگوڵ پارێزگاری سلێمانی ( بەهرۆز محمد) كۆبونەوە بۆ وتوێژكردن لەبارەی كێشەو گرفتەكانی پەروەدە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.

.لەو كۆبونەوەیەدا كە بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری قەزاكان لە هۆڵی كۆبونەوەكانی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو بە تێر و تەسەلی وتوێژكرا لەبارەی ئاستنگەكانی بەردەم پرۆسەی پەروەدە و فێركردن لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ تەواوی گرفتەكان..لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا ئاماژە كرا بە راسپاردەكانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ باشتر خزمەتكردنی شارەكانی هەرێمی كوردستان لە هەموو رویەكەوە...هاوكات ئەنجومەنی وەزیران وەزیرە پەیوەندیدارەكانی راسپارد تا لە نزیكەوە لە تەواوی گرفتەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پارێزگاكان بكۆڵنەوە و میكانیزمێكی گونجاو دابنێنن بۆ كاراكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و بەرەوپێشبردنی ئەو كەرتانەی پەیوەندی راستەوخۆیان بە خەڵكەوەیە...

 

دوایین بابەت