له چوار چێوه‌ى گرنگى دان بۆ باشتركردنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له قۆناغى بنه‌ره‌تى به تایبه‌تى ئاستى یه‌كه‌م و دووه‌م، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به هه‌ماهه‌نگى رێكخراوى یونیسیف و به هاوكارى دارایى له لایه‌ن یه‌كیه‌تى ئه‌وروپا له ساڵى 2010 هه‌ڵسا به جىَ به‌جىَ كردنى پرۆژه‌ى قوتابخانه‌ى هاورىَ منداڵ، دیاره له رێگاى ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده توانى تێگه‌یشتنێكى هاوبه‌ش له‌گه‌ل رێكخراوى یونیسیف و هاوبه‌شه‌كانى دروست بكات له هه‌موو ئاسته‌كان بۆ ئه‌وه‌ى مندالان بتوانن باشترین فێركردنیان بۆ بره‌خسێت كه‌وا مافێكى ئاسایى خۆیانه، له رێگاى دابین كردنى ژینگه‌یه‌كى فێركردنى پارێزراو و ته‌ندروست و دابین كردنى سه‌رچاوه مادیى و مرۆییه‌كانى پێویست بۆ پارێزگارى كردن له مندالان و ده‌ربرینى راو بۆچوونه‌كانیان به ئازادانه و ممارسه‌كردنى مافه‌كانیان و به‌شداركردنێكى دیموكراسیانه‌له پرۆسه‌ى فێربوون و فێركردن، له سنوورى قوتابخانه‌كانى كارده‌كه‌ن بۆ پارێزگارى كردن له مافه‌كانیان و جىَ به‌جىَ كردنى ئاواته‌كانى مندالان.