هەواڵ و چالاکی

01/09/2020 , 10:00 PM

بەردى بناغەى پڕۆژەى قوتابخانەى (لالاڤ)ى بنەڕەتى (18)پۆلى لە گەڕەکى هەولێرى نوێ دانرا

ئەمڕۆ سێشەممە ۱ ی ۹ی ٢٠٢٠، هەولێر :
بەرێز (ئالان حمەسعید سالح) وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونى بەڕێزان (د.فرسەت سۆفى) پارێزگارى هەولێر و (د.محەمەد شوکرى) سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنان لە هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر و بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى هەولێر، بەردى بناغەى پڕۆژەى قوتابخانەى (لالاڤ)ى بنەڕەتى (18)پۆلى لە گەڕەکى هەولێرى نوێ دانرا. قوتابخانەکە لەلایەن گروپى کۆمپانیاکانى (لالاڤ) لە ماوەى یەک ساڵ دروست دەکرێت.

 

دوایین بابەت