پشتیوان سادق*
ئه‌گه‌ر چی سه‌ده‌ی ڕابردوو سه‌ده‌یه‌كی پڕ له گێرمه‌وكێشه بوو بۆ كورد، به‌ڵام سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك سه‌ده‌یه‌كی ڕوون و هیوابه‌خشه بۆ ڕاسته‌ڕێكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ڕێی سه‌ركه‌وتنی كورد و دارشتنه‌وه‌ی سنووره دابڕێنراوه‌كانی كوردستان و فۆرمالیزه‌بوونی خه‌ونی دێرینه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه به درێژایی مێژوو له خاكی خۆی تارێنراوه و نه‌هێڵدراوه خۆی خۆی به‌ڕێوه به‌رێت و هه‌رده‌م ده‌ستێكی به‌رژه‌وه‌ندیخواز و دوژمنكارانه بۆ تێكدانی ئارامی تاكه‌كانی هه‌بووه.
له مێژوودا سێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی (كۆماری كوردستان، حكومه‌تی شێخ مه‌حمود و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) هه‌بوونه كه كورد ویستوویه‌تی خه‌ونه‌كانی خۆی تێیاندا بهێنێته دی، به‌ڵام به ڕووخاندنی دووانه‌كه‌ی پێشتر هه‌ر زوو ئه‌و خه‌ونانه تێك دران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه و جیهان بوونه ڕێگر له به‌رده‌م دروستبوونی ئه‌زموونێكی نوێی ده‌سه‌ڵاتداری و سیاسی له ناوچه‌كه‌دا. ئێستا كه ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك نێزیك ده‌بێته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ستی به‌وه كردووه ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین كه له‌مێژ ساڵه كه‌موكۆڕی ته‌نیویه‌تیة ئیتر ێستا كاتی چاره‌سه‌ركردنیانه، ئه‌ویش به دروستكردنی كیانێكی سیاسی و ئابووری هاوبه‌ش به نێوی كورد كه ده‌توانێت مۆدێلێكی نوێتری ده‌سه‌ڵاتداری و سیاسه‌تمه‌داری له‌وی كه له ڕابردوودا هه‌بووه بهێنێته كایه‌وه.
په‌یوه‌ندییه لۆجیكی و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌ییه‌كانی سیاسه‌تڤانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوون له دروستكردنی په‌یوندی نێوان هه‌رێم و وڵاتانی دونیا و ئه‌م به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له شه‌ڕی دژه‌تیرۆر له كوردستان سه‌لماندنی كه دونیا پێویستی به كورد و ئه‌و جۆره عه‌قڵیه‌ته به‌ڕێوه‌بردنه هه‌یه كه به دیدێكی ڕۆژئاواییانه و تێهزرینێكی كوردانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی له به‌رژه‌وندی و سیاسه‌ته هاوبه‌شه‌كان ده‌ڕوانێت و هه‌ست به گرنگی ژیان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كات.
دواهه‌مین سه‌ردانمان وه‌ك وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده بۆ وڵاتی لوبنان و پێشوازیكردنمان له لایه‌ن هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیر (ته‌مام سه‌لام) و وه‌زیری په‌روه‌رده (ڕه‌یاز بوسعه‌ب)ـی ئه‌و وڵاته و ئه‌نجامدانی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا، ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕاستییه‌ن كه ئیتر وڵاتانی ناوچه‌كه و به تایبه‌ت وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ناتوانن توانا و سه‌نگی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رچاو نه‌گرن، حكومه‌تێك كه ده‌خوازێت له بواری په‌روه‌رده‌ییه‌وه تاكه‌كانی سه‌رده‌میانه بار بهێنێت و ئه‌نجامدانی چه‌ندین سیمینار و سوودوه‌رگرتن له‌و وڵاته له بواره‌كانی ئه‌زموون و ڕاهێنان و خوێندنی ئه‌هلی هه‌مووی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بووه. چونكه وه‌ك ده‌زانین لوبنان له ڕووی توانای مرۆییه‌وه وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و ئه‌زموونه نوێیه‌كه‌یان له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان جێگه‌ی ستایشكردن و لێوه‌فێربوونه.
هه‌ر دوولا به چاكی له‌وه گه‌یشتووین كه پێشخستنی بواری په‌روه‌رده، بنه‌مای پێشخستنی هه‌ردوو لایه، بۆیه هه‌ردوو لا بڕیارمان داوه كه فه‌رمیانه په‌ره به په‌یوه‌ندییه په‌روه‌رده‌ییه‌كانمان بده‌ن و سوود له توانا و شاره‌زایانی یه‌كتری وه‌ربگرین. خۆ وه‌نه‌بێت ئه‌م بڕیارانه له تێگه‌یشتنێكی ساده و دانیشتنێكی ئاساییه‌وه دروست بووبن، به‌ڵكو قسه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی لوبنان له به‌رز هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕۆڵی پێشمه‌رگه له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و دیموكراسییه هیوابه‌خشه‌ی نێو ئه‌م ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته كه ده‌شێت ده‌ستپێكێكی ڕوون بێت له ڕه‌وتی گۆڕانی نه‌خشه‌كه‌ی، نیشانده‌ری دروستتێگه‌یشتنی سیاسه‌تڤانانی جیهانی ڕۆژئاوا و به ته‌نانه‌ت خودی وڵاتانی عه‌ره‌بیشه له هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ددانپێدانانی ده‌سه‌ڵاتدارانی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له هێنانه سه‌ر زمانی "كورد وه‌ك گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت" خۆی قبوڵكردنی ئه‌مری واقیعی ئێستای كورد و ئه‌و پێشكه‌وتنه گه‌وره سیاسی و ئابووری و گشت كایه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه له ناوچه‌كه‌دا بێوێنه‌یه و هۆكارێكیشه بۆ لێكگرێدانه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به وڵاتانی دیكه‌ی جیهان كه له‌مێژساڵه هه‌وڵی دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و داڕشتنی بنه‌ما دیموكراتییه‌كان ده‌ده‌ن له‌م ناوچه‌یه‌دا تا به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان تێك نه‌چن و بناژۆخۆازی ئایینداری توندڕه‌ویش نه‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئاسایشی گشتی جیهانی. كوردستانیش له نێو هاوكێشه سیاسی و ئابوورییه‌كاندا باشترین و خوازراوترین بژارده‌یه بۆ ئه‌م گۆڕانه گه‌وره‌یه كه زۆرێك خوازیاری نین، به‌ڵام له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مه ڕه‌وتێكی گۆڕانی سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن و سیاسه‌تكارییه كه ناتوانرێت بوه‌ستێنرێت.
* وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان