بۆ جارى دووهم له رێكهوتى(9/11/2015) بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەیمانگەکان و مەشقکردن نووسراوێک سەبارەت بە پۆستى بەڕێوەبەرى پەیمانگەکانى (هەولێر، دهۆک) و خوازیاران و داواکارى ئەم پۆستانەى ئاگادار کردووەتەوە کە پوختەى ڕاژە و زانیارى کەسییان بنێرن، دووبارە وەک وەزارەتى پەروەردە هەموو ئەو بەڕێزانە ئاگادار دەکەینەوە کە زانیارى کەسییان ناردووە پێویستە پوختەى ڕاژەکانیشیان بنێرن تا بەراوردى زانیارییەکانیان بکرێت. ماوهى (10) ده رۆژ له رۆژى بڵاوكردنهوهى ئهم ئاگاداريه.
ئەو بەڕێوەبەرایەتییانەى کە خوازیاران و مامۆستایان دەتوانن خۆیانى بۆ بپاڵێون، ئەمانەى خوارەوەن:
ـ بەڕێوەبەرى پەیمانگەى وهرزشى كۆيه.ـ بەڕێوەبەرى پەیمانگەى وهرزشى ئاكرێ. بهڕێوهبهرى پهيمانگهى هونهرهجوانهكانى ئاكرێ.-
مەرجى خوازیارانیش بەم شێوەیەیە:
ـ پێویستە داواکار خزمەتى 10 ساڵ کەمترى لە سنوورى پارێزگاکە نەبێت.ـ بڕوانامەى داواکار لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێت لە بوارەکەى خۆى.ـ تەمەنى داواکار لە 35 ساڵ کەمتر و خزمەتى مامۆستایەتیشى لە 10 ساڵ کەمتر نەبێت.ـ لە ڕووى جەستەیی و دەروونییەوە تەندرووست و ڕابردووى نیشتمانى پاک بێت.ـ خولێکى باوەڕپێکراوى کۆمپیوتەرى تەواو کردبێت و زیاتر لە زمانێکیش بزانێت.
پێوەرى نمرەکانیش بەم شێوەیەیە بۆ وەرگرتنى داواکار:ـ 5 نمرە بۆ هەر ساڵێکى خزمەتىى زیاتر لە دە ساڵەکەى مەرج تا ٥ ساڵ.ـ 4 نمرە بۆ ڕێز و سوپاس بە مەرجێک لە 5 ڕێز و سوپاس زیاتر نەبێـت.ـ 10 نمرە بۆ بڕوانامەى دکتۆرا.ـ 5 نمرە بۆ بڕوانامەى ماستەر.ـ 30 نمرە بۆ چاوپێکەوتن و هەڵسەنگاندن لە لایەن لیژنەیەکى (3 ـ 4) کەسى وەزارەت لەسەر کەسایەتى و زیرەکى و ...ـ 10 نمرە بۆ بڕوانامەى بڕواپێکراوى کۆمپیوتەر وەک بڕوانامەى (ICDL)ـ 5 نمرە بۆ بڕوانامەى خۆجێی کۆمپیوتەر
وهزارهتی پهروهرده
بهڕێوهبهرایهتی ڕاگهیاندن