وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە پڕکردنەوەی پۆستی یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ھەیە، ھەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە دەتوانێت داواکاری و پوختەی راژەی لەگەڵ (CV) خۆی بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرێت:
مەرجەکان بە پێی یاسای وەزارەتی پەروەردە:
١-دەبێت بڕوانامەیەکی سەرەتایی زانکۆیی ھەبێت (بەکالۆریۆس).
٢-زیاتر لە (١٣) ساڵ خزمەتی لە بواری پەروەردەو شارەزایی لە بواری کارگێری و یاساکانی پەروەردەدا ھەبێت.
٣-خاوەن کەسایەتییەکی بەھێزبێت و توانای ئاڕاستەکردن، بەدواچوون، سەرپەرشتیکردن و جێبەجێکردنی ھەبێت.
٤-دەستپاک و خاوەن رابردوویەکی باش بێت.
باشترە :
• شارەزایی لە بەکارھێنانی کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت ھەبێت.
•ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بزانێت، ئەگەر ئینگلیزی بزانێت باشترە.
•پێشتر بەشداری خول یان پرۆگرامێکی لە بواری پسپۆری خۆیدا کردبێت.
تێبینی:
-دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان ١٥/٨/٢٠١٢
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە