به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
منداڵانی خۆشه‌ویست سڵاوێكی گه‌رم...
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵ هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو و شارستانی، ئاهه‌نگ ده‌گێڕێت. (20)ی نۆڤه‌مبه‌ر بۆنه‌یه‌كه بۆ بیستن و خستنه‌ڕووی بارودۆخی منداڵان، هه‌روه‌ك پیشاندانی ئه‌و پێشكه‌وتنه به‌رچاوه‌ی كه له ڕێگه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كانه‌وه به‌ده‌ستیهێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌م بۆنه‌یه هه‌لێكه بۆ كاراكردنی پلان و ستراتیژه‌كانی به‌رز نرخاندنی مافه‌كان، بۆ باشكردنی ئاستی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی.
له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ له‌ساڵی 1989 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری له‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌ی مافه‌كانی منداڵان دا، له‌لای زۆرینه‌ی وڵاتانیش واژوو كرا، ئه‌مه‌ش دانپێدانانه له‌سه‌ر به‌دیهێنان و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی ئه‌و جاڕنامه‌یه.
له‌م بۆنه‌یه‌دا به هه‌ڵوێستێكی بوێرانه و ڕێزێكی گه‌وره‌وه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م بۆنه‌یه به‌رز ده‌نرخێنێت، كه له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیه‌وه له پێناو باشتركردن و دیارخستنی پێگه و گرنگی په‌روه‌رده‌كردنی ته‌ندروستی منداڵان و كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی مرۆیی به‌رده‌وام هه‌نگاوی بوێرانه‌ی ناوه، چونكه فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ئابووری جڤاكی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. ئاهه‌نگگێڕانی ئه‌مڕۆ هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنێك كه بووه‌ته هۆی ده‌رهاویشتنی نه‌وه‌یه‌كی نوێ له ریفۆرمی گه‌وره، له پێناو بنیاتنانی ئاسۆگه‌لێكی نوێ و فراوان بۆ په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ منداڵه چاوگه‌شه‌كانمان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی پاشه‌ڕۆژی وڵاته‌كه‌مان.
به باوه‌ڕ و ئیمان و به گه‌وره‌یی ئه‌م چینه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسا و ڕێنمایی ده‌ستووری داناوه، بۆ خوڵقاندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ گه‌شه‌كردنی بارودۆخیان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری و ته‌ندروستیان. ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه‌ی ده‌ڕژێنه نێو بواره‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و...هتد.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه پلان و پرۆگرامی ریفۆرمی به‌رده‌وام له ئارادایه، ئامانجی تایبه‌تی گرنگیدان و پاراستن و گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌م چینه‌یه له‌هه‌ر بوار‌ێك و له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت، هه‌روه‌ك ئه‌و پلانانه‌ی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر پێگریكردن له یاسا و ڕێنماییه‌كان، كه بریتییه له دابینكردنی ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست بۆ په‌روه‌رده‌كردن و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانمان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده گرنگییه‌كی بێ پایانی به مافی فێربوون داوه، هه‌روه‌ها هه‌وڵی فه‌راهه‌مكردنی ژینگه و ژیانێكی گونجاوی بۆ منداڵان داوه، تاكو ژینگه‌یه‌كی ئارام و دوور له توندوتیژی دروست بكات. بۆ قوتابیان و خوێندكاران كه ته‌واوی پێداویستی و خواسته‌كانی تێدا بێت و یه‌كێك له هه‌ره ده‌ستكه‌وته‌كان ئه‌وه‌یه كه پێگه‌ی مافی منداڵان كه‌وتووه‌ته نێو پرۆگرامی خوێندن تاكو منداڵان به مافه‌كانیان ئاشنا بن.
خواستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌وه‌یه نه‌وه‌یه‌كی دروست به گیانی لێبوردن و سنگ فراوانی وه‌ده‌ست بێت. هه‌روه‌ها دڵنیابن كه مامۆستا دڵسۆزه‌كان له‌م رووه‌وه درێخی ناكه‌ن و ده‌ستی میهر و خۆشه‌ویستی به‌سه‌ری نه‌وه‌كانمان داده‌هێنن، چونكه ئه‌مانه نه‌وه‌ی ئاڵاهه‌ڵگرانی دواڕۆژن و جێگری كارگێڕانی ئه‌مڕۆی نیشتمانه‌كه‌مانن، وێڕای هه‌موو ئاسته‌نگێك به‌رامبه‌ر به پاشه‌ڕۆژ وه‌كو منداڵانی هه‌ر وڵاتێكی پێشكه‌وتوو‌ی ئه‌م جیهانه بێ هیوا نین. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوره له‌سه‌ر دابینكردنی ژیان و پاشه‌ڕۆژی منداڵانی كوردستان، به‌هیوای ئاسووده‌یی بۆ گشت منداڵان، دووباره پیرۆزه ڕۆژی جیهانی چه‌سپاندنی مافه‌كانی منداڵان.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده