PPP - Kurdistan Schools

21/10/2013 , 09:40 AM 3237

PPP Kurdistan Schools

         بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان و سوود وەرگرتن لە شارەزایی کومپانیا پەروەردەییە جیھانیەکان وەزارەتی پەروەردە بە یارمەتی لایەنە پەیوەندارەکـان (وەزارەتی دارایی و ئــــــــــــابووری و وەزارەتی شەھیدان وئەنفــــــــال کراوەکـــــان وپارێزگاکـــــانی ھەرێمی کوردستان) گری بەستی بەرێوەبردنی چەند قوتــــــابخانەیەک بە سیستەمی سابیسی نیو دەولــــــەتی لەگەل کومپانیای سابیس ئەنجام داوە، ئەمەش بە گوێرەی پلانێکی کارکردنی وەزارەتی پەروەردە بۆ کردنەوەی چەندین قوتابخانەی نیو دەولەتی بە زمانی ئینگلیزی لە ناوچە جیا جیاکانی ھەرێمی کوردستان بە سیستەمی ھاوبەش لە نێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی ، وە ئەم سیستەمە لە زۆربەی وولاتانی جیھان ئێستا پەیرەو دەکرێت بۆ بەرەو پێش بردنی کەرتی گشتی، لەگەل دەستپێکی ساڵی نوێ خوێندنی (2012- 2013) ژمارەی قوتابخانە نێو دەولەتیەکانی بە سیستەمی سابیس لە ھەرێمی کوردستان دەگاتە (7) قوتابخانە کە ئەمانەن:

1-قوتابخانەی فاخیرمێرگەسۆری نێو دەولەتی / ھەولێر

2-قوتابخانەی سەروەرانی نێو دەولەتی/ ھەولێر

3-قوتابخانەی سەردەمی نێو دەولەتی/ دھۆک

4-قوتابخانەی سلێمانی نێو دەولەتی/ سلێمانی

5-قوتابخانەی کەلاری نێو دەولەتی / گەرمیان

6-قوتابخانەی زاخۆی نێو دەولەتی / دھۆک

7-قوتابخانەی سۆرانی نێو دەولەتی / ھەولێر

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مالپەری  http://www.pppkurdistan-sabis.net

 

دوایین بابەت