ئاگادارى سەرجەم ئەو بەڕێز و مامۆستایانە دەکەینەوە کە هەر کەسێک ئارەزووى وەرگرتنى پۆستى (بەڕێوەبەرى پەیمانگەى کۆمپیوتەرى ئاکرێ)ـى هەیە، پێویستە بە پێى ئەو مەرج و پێوەرانەى کە لە خوارەوە دیارى کراون، (زانیارى کەسى ـ CV) و (پووختەى ڕاژە)کانیان لە ڕێگەى فەرمانگەکانیانەوە و بە نووسراوى فەرمى و بە مۆر و واژۆى فەرمانگەکەیان ڕاستەوخۆ بینێرن بۆ بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەیمانگەکان و دوا کات تا (10) ڕۆژ پاش بڵاوبوونەوەى ئەم ئاگاداریەیە.
مه‌رجه‌كان:
یه‌كه‌م: پێویسته داواكار خزمه‌تی (10 ساڵ) زیاتری له سنووری په‌یمانگاكه هه‌بێت.
دووه‌م: ته‌مه‌نی داواكار له (35) ساڵ كه‌متر و خزمه‌تی مامۆستاییه‌تی له (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: بڕوانامه‌ی داواكار له به‌كالۆریۆس كه‌متر نه‌بێت.
چواره‌م: هیچ جۆره سزایه‌كی كارگێڕی و پیشه‌یی وه‌رنه‌گرتبێت.
پێنجه‌م: له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه ته‌ندرووست و ڕابردووی نیشتمانی پاك بێت.
شه‌شه‌م: خولێكی باوه‌ڕپێكراوی كۆمپیوته‌ری ته‌واو كردبێت و زیاتر له زمانێكیش بزانێت.
***
پێوه‌ره‌كان:
ـ بۆ ساڵێك خزمه‌ت (5 نمره) به مه‌رجێك خزمه‌تی زیاتر له (8) ساڵه‌كه‌ی مه‌رج تا (5) ساڵ.
ـ بۆ ڕێز و سوپاس (4 نمره) به مه‌رجێك له (5) ڕێز و سوپاس نه‌بێت.
ـ بۆ بڕوانامه‌ی دكتۆرا (10 نمره)
ـ بۆ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس (5 نمره)
ـ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی لیژنه‌ی چاوپێكه‌وتن (30 نمره)، لیژنه‌كی (3 ـ 4) ئه‌ندامی وه‌زاره‌ت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی و زیره‌كی و ...
ـ بۆ بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراوی كۆمپیوته‌ر (10 نمره) بۆ نمونه وه‌ك بڕوانامه‌ی (ICDL)
ـ بۆ بڕوانامه‌ی كۆمپیوته‌ری خۆجێیی (5 نمره)
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن