پاراستنی ئاڵای كوردستان ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو تاكیكی كورده
ئه‌مساڵ له ژێر دروشمی (یادی شه‌ست و حه‌وته‌مین ساڵه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان، كوردستان هه‌موو ڕه‌نگ و پێكهاته‌كان له ئامێز ده‌گرێت) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌م یاده به‌رز ڕاده‌گرێت.
ئالا سیمبولی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه" رووخساری پیكهاته و چین و تویژه‌كانی ناو كۆمه‌لگه‌كه‌یه‌تی، سیمای ناسینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌تی له نیو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان.
ئاڵا یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یه كه نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌توانێ له ژێریدا كۆ ببێته‌وه و له كۆر و كۆمه‌ڵه‌كانی جیهانی و ناوچه‌یدا وه‌ك ڕه‌مزی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ.
ووره و ووزه‌ی تاكه‌كانی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كه له كاتی جه‌نگ و شۆرشه‌كان و وه‌ك پیرۆزیه‌ك له‌سه‌ر سه‌ری خۆیان به‌رزی ئه‌كه‌نه‌وه و بۆ بلندكردن و شه‌كاندنه‌وه‌ی ئالاكه‌یان هه‌ر نه‌ته‌وه‌ك گیانی خۆی فیدا ئه‌كات و خۆی ئه‌كاته قوربانی ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ری پیرۆزی ئالایه وه‌ك سیمبولیكی نه‌ته‌وه‌یی.
كورد وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری جیهان" ئالای لا پیرۆز بووه و به پیرۆزی راگرتووه و ره‌نگه‌كانی ئالاكه‌ش له جوانی و سرووشت و ئاشتی و خۆری ئاوات و هیوای دوارۆژی نه‌ته‌وه‌ی كورد پیكهاتووه" سه‌وز بریتیه له به‌هار و سرووشتی جوانی كوردستان و سپی بریتییه له ئاشتی و ته‌بایی خه‌لكی كورد" سوور بریتییه له دیرۆكی بر شۆرش و قوربانی دانی خه‌لكی كوردستان، زه‌رد" خۆری دوارۆژ و ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده.
به‌خۆشیه‌وه ئێمه‌ی كورد ئاڵایه‌كمان هه‌یه كه له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوودا و هه‌موو شۆرشه‌كانی كورد له هه‌موو پارچه‌كان له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه‌دا ئه‌نجامدراوه و ئێستاش كه به‌شێك له كوردستان بۆته كیانێك له ژێر سێبه‌ری ئه‌م ئاڵایه‌دا به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئاڵای كوردستان كه بۆ یه‌كه‌م جار له كۆماری كوردستان له 17 ی كانوونی یه‌كه‌م واته ساڵی 1945 26 سه‌رماوه‌ز له شاری مه‌هاباد هه‌ڵدراو بوو به هۆیه‌ك كه له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پشتیوانی بۆ بچێ و بۆ پارێزگاری له‌م ئاڵا یه هه‌ر تاكێكی كورد ئاماده بوو گیانی خۆی به‌خت بكات.
ئێستا هه‌رێمی كوردستان بۆته نموونه‌یه‌ك بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه كوردیش وه‌كو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهانی ڕۆژێكی تایبه‌ت به ئاڵاكه‌ی هه‌بێت بۆیه ئه‌م ڕۆژه له ساڵی 2002 له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری به‌رز ڕاگرتنی درا.
له كۆتایشدا : پاراستنی ئاڵای كوردستان ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو تاكیكی كورده.