هەواڵ و چالاکی

14/08/2020 , 10:58 PM

‎وه‌زیرێ‌ په‌روه‌ردە لەگەڵ بەڕێز رۆب واڵەر ، کونسوڵی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا.

لەکۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر بارودۆخی کەرتی پەروەدە لەهەرێمی کوردستان. پوختەیەکمان لەبارەی کارنامەی وەزارەتی پەروەردە پێشکەشی بەڕێز رۆب واڵەر کرد . بەڕێز کونسوڵی گشتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان سوپاس و دەستخۆشی هەنگاوەکانی وەزارەتی پەروەردەی کرد لە دانانی چوارچێوەیەک بۆ پێداچوونەوەی پرۆگرامەکانی خوێندن و سود وەرگرتن لەتەکنەلۆژیا لە بواری پەروەردە و گرنگی دانی بەرچاوی وەزارەت بە میدیای پەروەردەیی و بەهەمیشەیی کردنی مامۆستایانی گرێبەست و بەسەرکەوتوویی ئەنجامدانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ۱۲ ی ئامادەیی لەم دۆخە تەندروستیەی کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە .
لەکۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر چەندین پرسی دیکەی
پەروەردەیی .

On Friday 14, August 2020, we met with Consul General of US Rob Waller through a video conference. During the meeting we shed the light on the need for education and its current status in Kurdistan Region, and provided him with an insight into the ministry of education’s agenda.

The consul General hailed the ministry of education’s actions on Designing a framework for reviewing the curriculum by tapping into the available ICT resources in education, using mass media as an approach for distance learning, actions for making contract teachers a permanent teaching staff at the ministry, we also discussed about the standardized national test for grade 12 which was held successfully amid the deadly Covid-19 pandemic, and so many issues in Education.

 

دوایین بابەت