رووپێوى فره نیشانده‌ر ناسراو به (MICS)، له لایه‌ن وه‌زاره‌تى پلان دانانى عێراقى فیدرال و هه‌رێمى كوردستان به هاوكارى دارایى و هونه‌رى رێكخراوى یونیسیف ئه‌نجامى دراوه، مه‌به‌ست له‌م رووپێوه به‌ده‌ست خستنى چه‌ندین نیشانده‌ره بۆ ده‌زگاكانى حكومى له بوارى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و كۆمه‌لایه‌تى و ژینگه‌ى خێزان و ئافره‌ت و منداڵ بۆ دروست كردنى بنه‌مایه‌كى پته‌و بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌دواداچوون، وه له‌به‌ر گرنگى ئه‌م رووپێوه عێراق و هه‌رێمى كوردستان زۆر به رێك و پێكى ئه‌م رووپێوه‌یان ئه‌نجام داوه له ساله‌كانى 1996- 2000 - 2006- 2011، وه رووپێوى هێشووى فره نیشانده‌ر له سه‌ر ئاستى جیهان جێ به‌جێ ده‌كرێت هه‌ر پێنچ ساڵ جارێك له سالى (1995)ه‌وه.