وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێویستی بە پڕکردنەوەی پۆستی بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان ھەیە، ھەر کەسێک ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدایە دەتوانێت داواکاری و پوختەی راژەی لەگەڵ (CV) بۆ ئەم ئیمێلە بنێرێت: (
[email protected])
مەرجەکان بە پێی یاسای وەزارەتی پەروەردە:
١- دەبێت بڕوانامەی سەرەتایی زانکۆیی ھەبێت (بەکالۆریۆس)
٢- زیاتر لە (١٥) ساڵ خزمەتی ھەبێت لە بواری پەروەردەدا.
٣- خاوەن کەسایەتییەکی بەھێزبێـت.
٤- دەستپاک و خاوەن ڕابردوویەکی باش بێت.
باشترە:
شارەزایی لە بەکارھێنانی کۆمپیوتەر ھەبێت.
ھەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت، ئەگەر ئینگلیزی بزانێت باشترە.
تێبینی:
دواکات بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان ١/٨/٢٠١٢
بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە