دروست بوونی وه‌زاره‌ت
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به گوێره‌ى یاساى ژماره (4)ى ساڵى (1992) ى ئه‌نجومه‌نى نیشتمانى هه‌رێمى كوردستان دروست بووه، وه له سالانى رابردوو چه‌ند هه‌نگاوى ناوه له بوارى به‌ره‌و پێش بردنى په‌روه‌رده و فێركردن، به‌رێز دكتور ناصح عبدالغفور یه‌كه‌م وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى كابینه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بووه،وه كارى سه‌ره‌كى هه‌ردوو كابینه‌ى یه‌كه‌م و دووه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى بریتى بوو له به‌رده‌وام بوونى خوێندن و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى گونده‌كان بوو له هه‌رێمى كوردستان دواى كێشانه‌وه‌ى رژێمى به‌عس ده‌زگا ئیدارییه‌كانى خۆى له هه‌رێمى كوردستان، به‌لام كارى هه‌ردوو كابینه‌ى سێ یه‌م و چواره‌م به هه‌ردوو ئیداره‌ى هه‌ولێر و سلێمانى بریتى بوو له ره‌خساندنى هه‌لى خوێندن بۆ هه‌موو مندالێك له هه‌رێمى كوردستان، وه گرنگى دان به هه‌ردوو پرۆژه‌ى خوێندنى ته‌وزیمى و نه‌هێشتنى نه‌خوێنده‌وارى بوو، له‌سه‌رده‌مى كابینه‌ى پێنجه‌م كارى سه‌ره‌كى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده گۆرانكارى بوو له سیسته‌مى په‌روه‌رده و فێركردن و گۆرانكارى له پرۆگرامى خوێندن، له كۆتایى ساڵى 2009 كابینه‌ى شه‌شه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌ست به‌كاربوون له‌م كابینه‌یه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده كارى سه‌ره‌كى بریتى بوو له پێداچوونه‌وه به گۆرانكارى سیسته‌مى و پرۆگرامى خوێندن و دانانى ستراتیجیه‌تى نیشتمانى بۆ په‌روه‌رده و فێركردن و ده‌ست نیشان كردنى كه‌م وكورییه‌كانى بوارى په‌روه‌رده و هه‌لمه‌تى نیشتیمانى بۆ دروست كردنى بیناى قوتابخانه و گرنگى دان به بوارى خوێندنى پیشه‌یى بوو، وه له كابینه‌ى حه‌وته‌مى هه‌رێمى كوردستان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به دلنیایی جۆرى كردنى خوێندنى كرده دروشمى خۆى چه‌ندین هه‌نگاوى گرنگى نا له‌م بواره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خوێندن.