پڕۆژەی بەرەو پێش بردنی تواناکان لە قوتابخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان

پڕۆژەی (بەرەو پێش بردنی تواناکان لە قوتابخانەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان )کە لە لایەن ئەنجومەنی ڕاوێژکاری بەریتانی بە ھاریکاری دارایی یەکێتی ئەوروپا و بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لە حکومەتی عێراق و وەزارەتی پەروەردە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.

 

ئەم پرۆژەیە لە سەردەمی کابینەی پێنجەم لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٠٧ لە ئەنجامی یاداشتی لە یەک گەیشتن لە نێوان وەزارەتی پەروەردە و ئەنجومەنی راوێژکاری بەریتانی واژوو کردووە بەلام دەست پێ کردنی پرۆژەکە بە فەرمی لە رێکەوتی ١٣/١٢/٢٠٠٩ لە ھەولێر بوو بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و نوێنەرانی وەزارەتی پەروەردەی لە بەغدا و لیژنەکانی پڕۆژەکەو نوێنەرانی ھەریەک لە یونیسێف و ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی.

 

ئامانج لەم پڕۆژەیە بەرەو پێشبردن و بەرزکردنەوەی ئاستی فێرکردن و فێربوون لە قوتابخانەکانی عێراق ، دانانی پێوەری پەروەردەیی تایبەت بە (مامۆستا، بەرێوەبەر، قوتابخانە، سەرپەرشتیار).

 

گرنگی پڕۆژەکە لە چەند دێرێکدا:-

 

١. پڕۆژەیەکی گشتگرە واتە گشت پێک ھاتەکانی پەروەردە لە فێرکردن و فێربوون لە خۆدەگرێت، وەکو (دانانی پێوەر بۆ مامۆستا، بەڕێوەبەر، قوتابخانە، سەرپەرشتیار) ، (فێربوون و فێرکردن)، (ڕابەرایەتی بەرێوەبردن)

٢. درێژ خایەنە.

٣. لە لایەن ڕاوێژکارانی نێودەوڵەتی خاوەن ئەزموون لە لایەک وە بە بەشداری کەسانی بە تواناو شارەزای خۆمان بەڕێوەدەچێت.

٤. بابەتی پڕۆژەکە لە گشت دەرەنجامەکان لە لایەن کەسانی خۆمانەوە ئامادەکراوە بە ھاریکاری ئەنجومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی بە شێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ داب و نەریت و کەلتوری خۆمان نەوەک کۆپیەکی بێگانە بێت.

 

 

 

standard sarparshtyary

standard mamostayan

دوایین بابەت