ـ د.ئه‌حمه‌د قه‌ره‌نی ـ
پێشه‌كى
له‌وانه‌یه ئه‌م ناونیشانه‌ى سه‌ره‌وه لاى هه‌ندێك له خوێنه‌ران پرسیارگه‌لێكى نائاسایى به‌خۆوه هه‌ڵبگرێت، چونكه ئه‌وه‌ى باوه خوێندنه‌وه كرده‌وه‌یه‌كى خۆئاماده‌كــــردن و خۆ پرِزانیاریكـــردنه بۆ كارێكى دیكه‌ى به‌سوود، یانیش بۆ به‌ده‌ستخستنى به‌رهه‌مێكى سامان ئاسا.
تا ماوه‌یه‌كى نزیك، ئه‌م بۆچوونه ته‌قلیدییه كرۆكى رِێبازه رِۆشنبیرییه‌كان بوو، تا رِاده‌یه‌كى زۆریش لاى شوێنكه‌وتوانى لۆژیكى دارِشتنخوازیى كارێكى په‌سه‌ند بوو. به‌پێى گۆرِانكارییه‌كانى هاوچه‌رخ كرده‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ش چووه‌ته نێو هاوكێشه ئابوورییه‌كان و به سه‌رمایه‌یه‌كى به‌هادار داده‌نرێت و وه‌كو چه‌مكێكى به‌رهه‌مهێنه‌ر له‌نێو لێكۆڵینه‌وه زانستییه‌كانیشدا جێگه‌ى خۆى گرتووه. ئه‌مه‌ش واى كردووه كه سامانى خوێندنه‌وه له په‌یدابوونییه‌وه تا ده‌گاته به‌رهه‌مهێنان به چه‌ند قۆناغێكى گرنگدا تێبپه‌رِێت، له‌وانه:
1ـ قۆناغى منداڵیى: له ته‌مه‌نى نێوان (3-5) ساڵیدا خه‌یاڵى منداڵ گه‌شه ده‌كات، ئه‌م گه‌شه‌كردنه‌ش پێویستى به‌كه‌ره‌سته‌و ئاراسته‌كردن هه‌یه، كه ئه‌ركى دایك و باوكانه، كه چیرۆكى هه‌ڵبژارده‌یان بۆ بگێرِنه‌وه. ده‌ستنیشانكردنى جۆرى چیرۆك و چۆنیه‌تى گێرِانه‌وه‌ى شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى ده‌وێت، كه ده‌كرێت له‌رِێگه‌ى شاره‌زاو پسپۆرانى ده‌روونناسییه‌وه، چ رِاسته‌وخۆ یان له‌رِێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه، خۆیان بۆ ئه‌م ئه‌ركه ئاماده بكه‌ن. ته‌نانه‌ت دایك و باوكانى نه‌خوێنده‌واریش ده‌توانن به‌رِێگه‌ى چیرۆكه فۆلكلۆرییه‌كانه‌وه ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ بكه‌ن، كه جاران وه‌كو نه‌ریتێكى كۆمه‌ڵایه‌تى ـ خێزانیى دایكان و باوكان ئه‌م ئه‌ركه‌یان به‌جوانى به‌كارده‌هێنا. ئه‌وه‌ى ئێسته تێبینى ده‌كرێت كه گه‌لێك له دایكان و باوكان ئه‌م لایه‌نه‌یان فه‌رامۆش كردووه‌و منداڵه‌كانیان له هه‌ردوو شێوازى ته‌قلیدى و نوێكارى بێبه‌ش ده‌كه‌ن.
2ـ قۆناغى قوتابخانه: له‌م قۆناغه‌دا دوو شێوازى فێركردن هه‌ن، كه شێوازى ته‌قلیدى و شێوازى نوێیه، كه هه‌ر یه‌كێكیان بنه‌ما زانستییه‌كان و جۆرى وانه‌وتنه‌وه‌ى تایبه‌تى خۆى هه‌یه، به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
أـ به‌پێى شێوازى ته‌قلیدى منداڵ فێرى ئه‌و زانیارییانه ده‌بێت كه له‌نێو كتێبى پرۆگرامه‌كانى خوێندندا هه‌ن، هه‌ندێك جاریش، هه‌ر له سنوورى بابه‌ته‌كه‌دا مامۆستا نموونه‌ى زیاترى بۆ ده‌هێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه زیاتر رِوون بكرێته‌وه. له‌م حاڵه‌ته‌شدا منداڵ پێویستى به‌خوێندنه‌وه‌ى كتێبى ده‌ره‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى قوتابخانه نابێت، به‌ڵكو هه‌وڵده‌دات بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌ى مه‌لزه‌مه كورت بكرێته‌وه، بۆیه خوێندنه‌وه ده‌بێته ئه‌ركێكى رِۆژانه‌ى ئه‌وو به‌ره‌به‌ره لێى بێزار ده‌بێت و ئه‌و زانیارییانه‌ى كه وه‌ریشی ده‌گرێت، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه كه بتوانێت له تاقیكردنه‌وه‌كاندا وه‌ڵام بداته‌وه‌و ده‌ربچێت.
ب ـ له سیستمى نوێى په‌روه‌رده‌دا كتێبى پرۆگرامه‌كانى خوێندن جه‌خت له‌سه‌ر شاره‌زایى ده‌كاته‌وه، ئه‌و شاره‌زاییه ده‌بێت به كرده‌وه بێت، كه به‌شێكى وانه‌وتنه‌وه‌ى هه‌ر بابه‌تێك پشت به‌چالاكى پراكتیكى ده‌به‌ستێت، چالاكییه كرده‌وه‌كانیش سێ لایه‌نى گرنگ له خۆ ده‌گرنه‌وه، كه (دانانى پرِۆژه، چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، یانه زانستییه‌كان به‌هه‌موو جۆره‌كانیانه‌وه، ئاماده‌كردنى گوتارى هونه‌رى) ین. هه‌ر یه‌كێكیان پێویستى به‌سه‌رچاوه‌ى هه‌مه‌جۆر هه‌یه، كه قوتابى به ئاره‌زووى خۆى هه‌ڵیان ده‌بژێرێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش وا ده‌كات كه خوێندنه‌وه‌ى كتێب ببێته پێویستییه‌كى رِۆژانه‌و لاى قوتابى شیرین‌تر بێت و نه‌توانێت ده‌ستبه‌ردارى ببێت، به‌ڵكو ده‌بێته نه‌ریتێكى هه‌میشه‌یى و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كه‌یشى. له‌دواى ته‌واوكردنى قوتابخانه‌و ده‌رچوونى له كۆلێژیش هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م رِه‌فتاره به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌ى سیستمى ته‌قلیدى كه قوتابى رِقى له‌خوێندنه‌وه ده‌بێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له قوناغى یه‌كه‌مى بنه‌رِه‌تیشدا مه‌یلى سۆراغى شتى نوێى لا هه‌بووبێت ئه‌وه له قۆناغه‌كانى دواتردا به ته‌واوه‌تى لێى دوورده‌كه‌وێته‌وه.
3ـ قۆناغى وه‌به‌رهێنانى خوێندنه‌وه، له‌م قۆناغه‌دا زانیارییه مه‌عریفییه‌كان به‌رِێگه‌ى خوێندنه‌وه‌وه به‌ده‌ستدێن. به‌گه‌رِِِِخستنیان ده‌سكه‌وتى مادى و مه‌عنه‌وییان هه‌یه، چونكه له جیهانى ئه‌مرِۆدا زانیارییه مه‌عریفییه‌كانیش وه‌كو هه‌ر كاڵایه‌كى دیكه‌ى ئابوورى به‌هاو كاریگه‌رى خۆیان هه‌یه، به‌تایبه‌تى بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى قۆناغه‌كانى خوێندن ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌كه‌ونه نێو بازارِى كار، یانیش له ده‌زگه‌كانى ئه‌كادیمیدا داده‌مه‌زرێن و خه‌ریكى كارى تۆژینه‌وه‌ن. له هه‌ردوو حاڵه‌تیشدا خاوه‌نه‌كه‌ى پێویستى به خوێندنه‌وه‌ى به‌رده‌وام هه‌یه‌و وه‌كو نه‌ریتێكى خودیى ده‌بێته به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى. لێره‌دا پرۆسه‌ى خوێندنه‌وه ده‌رگه‌یه‌كى كراوه‌یه بۆ چالاكى داهێنان. داهێنانیش زانیارییه مه‌عریفییه‌كان به‌رهه‌م دێنێت و ئیشوكارى خاوه‌نه‌كه‌ى به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. به‌م پێیه خوێندنه‌وه به سامانێكى سروشتى داده‌نرێت و له‌نێو پێوه‌ره ئابوورییه‌كانیشدا پێگه‌ى خۆى هه‌یه‌و وه‌كو یه‌كه‌یه‌ك ئه‌ژمارده‌كرێت.
له‌به‌ر گرنگـــى كرده‌وه‌ى خـــوێندنه‌وه، پێویسته بایه‌خ به كـــه‌ره‌سته‌كانى ئاماده‌كــردن و بڵاوكردنه‌وه‌یشى بدرێت، كه كتێب (چ چاپكراوو چ ئه‌لكترۆنى) ئامرازى هه‌ره سه‌ره‌كى و پێشه‌وه‌ى ناواخنى خوێندنه‌وه‌یه. بۆیه پێویسته وه‌كو پیشه‌سازییه‌كى نیشتمانى سه‌یرى كتێب بكرێت و هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانیشى خۆماڵى بن، له كارگه‌ى كاغه‌زه‌وه تا ده‌گاته پێداویستییه‌كانى دیكه‌ى چاپكردن. به‌م شێوه‌یه نرخه‌كه‌یشى هه‌رزانتر ده‌بێت و له‌رِووى نه‌خشه‌سازى و ده‌رهێنانى هونه‌ریشه‌وه جوان و سه‌رنجرِاكێشتر ده‌بێت و به ئاسانى ده‌گاته ده‌ستى خوێنه‌ران.
به‌پێى پێشكه‌وتنى هونه‌ره‌كانى بازرگانى و پرۆسه‌ى فرۆشتنى كتێب، بره‌و به كتێبخانه‌كانیش ده‌درێت. ته‌نانه‌ت ئه‌و كتێبخانانه‌ى رِاسته‌خۆ به هۆى ئینته‌رنێتیشه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌كانى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى كتێبدا ده‌كه‌ن زیاتر سوودمه‌ندن.
جگه له‌م پرۆسه‌ى سه‌ره‌وه، كه له‌رِووى زانستییه‌وه پێرِه‌وكراوو سه‌ركه‌وتووه، دایكان و باوكان هه‌روه‌ها مامۆستایانیش ده‌توانن به‌پێى گۆرِانكارییه‌كانى سه‌رده‌مه‌وه چه‌ندین رِێگه‌ى پاڵپشت و یارمه‌تیده‌رى دیكه‌ى زانستیش به‌كاربێنن.
به‌پێرِه‌وكردنى ئه‌م شێوازه له په‌روه‌رده‌دا، رِێگه خۆش ده‌بێت كه تاكاكانى كۆمه‌ڵ بیر له وه‌ده‌ستهێنانى چه‌ندین سامانى دیكه‌ى سوودمه‌ند بكه‌نه‌وه‌و به ئاسانى له‌گه‌ڵ رِێگه كۆنه‌كانى وه‌ده‌ستهێنانى سامان به‌راورد بكه‌ن. یه‌كێك له‌و به‌راوركارییانه وه‌كو نموونه ده‌خه‌ینه به‌ردیدى خوێنه‌رى به‌رِێزه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت جیاوازى له‌نێوان سامانى دلاوه‌ریى سه‌رده‌مى خێله‌كى و سامانى خوێندنه‌وه‌ى هاوچه‌رخدا بكات:
له‌نێوان سامانى دلاوه‌ریى و سامانى خوێندنه‌وه‌دا
خوێنه‌رى ئاسایى، ئه‌گه‌ر هه‌رچه‌ند دلاوه‌ریش بێت، بۆى ئاسان نییه بنه‌ما هاوبه‌شه‌كانى نێوان دلاوه‌رى و خوێندنه‌وه بدۆزێته‌وه، چونكه دوو ده‌سته‌واژه‌ى جیاوازن. كه‌مجاریش له پێكهێنانى بارێكى كۆمه‌ڵایه‌تى هاوكۆك ده‌بن یان هاورِه‌گه‌ز ده‌بن له دیاریكردنى ره‌وتى كه‌سایه‌تییه‌كى دیاریكراو. ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو ده‌سته‌واژه‌یه‌ش له هه‌ر بوارێكدا له یه‌ك نزیك بوونه‌وه، ئه‌وا كارلێكیان له‌بوارى په‌روه‌رده‌و فێركردنى زمانه‌كان ده‌بێت.. یان هه‌ندێك جار ده‌خوازن رِۆڵه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و رِه‌وشته لێرِابهێنن كه باوكان پێیان باشه.
ئه‌م جۆره گریمانانه‌ش له خاڵێكى گه‌وهه‌ریدا ده‌گه‌نه‌وه یه‌كترى، زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى كه مه‌زنكردنى ده‌ربارى به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌لایانه‌وه گرنگه، یان خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن له رِاستكردنه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى كه له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنى چێژی گشتى ناگونجێ و، له میانه‌یاندا بۆ ده‌رئه‌نجامێكى هزریى رِێ ده‌كه‌ن، كه ئه‌سته‌مه كه‌سانى دیكه باوه‌رِیان پێ بێت، به‌ڵام له‌به‌ر بێ تواناییان له ده‌سته‌به‌ركردنى له‌جیاتى و نه‌كارێییان له رِه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى كه بیرساییه، بۆیه ملكه‌چى دیفاكتۆ ده‌بن و، ئه‌و گوته‌یه‌ش به رِاستییه‌كى رِه‌ها ده‌زانن كه: (ئه‌وه‌ى كه دلاوه‌رى و خوێندنه‌وه به‌یه‌ك كۆك ده‌كات لێرِاهێنانى تاكه- له هه‌ر كام ئاستى ته‌مه‌نى یان رۆشنبیرى بێت_ له بوێرى وێژه‌یى و ده‌ربرِین له بیروبۆچوونه‌كانى به‌نیانى و به‌شێوازێك كه هه‌ستى كه‌سانى دیكه بریندار ناكات)، هه‌رچه‌نده له‌م بیروبۆچوونه‌شدا هه‌ندێك له راستییه‌كان هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه له بیرسایى دروست دوور ده‌خرێته‌وه ئه‌وه‌یه كه بێ په‌روایى وێژه‌یى شتێكى رێژه‌ییه و چالاكییه زه‌به‌نده‌ییه‌كانى به‌گوێره‌ى بارى ده‌ستنیشانكراو و پایه‌ى دیاریكراو جیاوازییان ده‌بێت و، راى په‌سندیش بۆ ئه‌و وتاره‌ى كه گۆتیاره‌كه‌ى پوختكاره‌و بیسه‌ره‌كه‌ى به‌رِه‌وانى ده‌چێته دڵى به‌بێ شپرزه‌یى یان جیاكاریى له‌نێوان ده‌قاوده‌قى وشه گۆكراوه‌كان و، ئه‌و واتایانه‌ى كه لێى ده‌ربرِن به‌مه‌به‌ست.. لێره‌وه وێڵییه‌كانى شێواز‌و په‌نهانیى هونه‌ره‌كانى ره‌وانبێژى ده‌ست پێده‌كات، له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى هزرى و زمانه‌وانى وه‌كو یه‌ك.
بۆ ئه‌وه‌ى گریمانه لاوه‌كییه‌كان جێ بهێڵین و، بێینه‌وه سه‌ر ناوه‌رۆكى مه‌به‌ست له سه‌لماندنى وابه‌سته‌یى نێوان دلاوه‌رى و خوێندنه‌وه‌دا، كه به دوان له یه‌كه‌یه‌كى ئه‌ندامیه‌تى ته‌واو كۆك ده‌بن، وه‌ك بڵێى دوو سه‌رچاوه‌ى سامان بن.
سامانیش وه‌به‌رهاتووى ده‌رئه‌نجامێكه بۆ هه‌موو چالاكییه‌كان و ئامانجه‌كانى تاك، زێده‌بارى كراوه به‌و بۆماوه‌ییه‌ى كه له باوكانیان بۆ ده‌مینێته‌وه‌و، به‌ئه‌وه‌یشى كه رۆڵه‌كانیان سه‌ربارى ده‌كه‌ن.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، دلاوه‌رى له كۆمه‌ڵگه خێڵه‌كییه‌كاندا سامانه، كه ده‌كارێت تاك یان كۆمه‌ڵه كه‌سێك پشت به‌دلاوه‌رییان ببه‌ستن و هێرش ببه‌نه سه‌ر تاكه‌كان یان خێڵه‌كانى دیكه و ده‌ست به‌سه‌ر دارایى زۆر و پاوانى به‌به‌ها بگرن، هه‌روه‌ها چیشیان به‌دڵ بێت له جوانیى ره‌گه‌زى مێینه ده‌ست به‌سه‌ر بكه‌ن.. چه‌نده زۆریشه له تاكه‌كان و له نه‌ته‌وه‌كان كه شانازى به‌په‌لاماره دلاوه‌رییه‌كانى باوانى پێشووترى خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌و كار‌و ئه‌ركانه‌ش به‌چاكترین بنیاتنه‌رى پێكهاته‌ى كۆمه‌ڵایه‌تیى شادومانیان داده‌نێن ، به‌مه‌زه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هونه‌رى هێرشبردن نه‌زانێت مافى ژیانى نییه.
هه‌رچى خوێندنه‌وه‌شه، هه‌روه‌ها ئه‌ویش سامانه، به‌ڵام گه‌وره‌یه‌و كاریگه‌ریشه له‌هه‌مان كاتدا، خوێنه‌رى تێرباو ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سه‌و، له شارستانییه‌ت شكۆدارترینیانه و له به‌رزترین پایه‌یدایه، له‌و كه‌سانه‌ى كه پشتیوانه‌یان له خوێندنه‌وه كه‌متره. به‌م بیرسایه‌ش، رێكخراوه رۆشنبیرییه‌كان و ده‌زگا زانستییه‌كان بایه‌خ به‌به‌هاى خوێندنه‌وه ده‌ده‌ن و به‌پێوه‌رى راسته‌قینه‌ى داده‌نێن بۆ ئاستى رۆشنبیرى تاك و پێشكه‌وتوویى كۆمه‌ڵگه‌ى شارستانیى وه‌كو یه‌ك.
خوێندنه‌وه جیاوازى هه‌یه له سه‌رچاوه‌كانى دیكه‌ى سامان، به‌ئه‌وه‌ى كه ده‌رگاكان ده‌كاته‌وه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى هه‌لێكى كار هه‌ڵبژێرێت كه گونجاوبێت له‌گه‌ڵ پسپۆرییه‌كه‌ى و، تێیدا شاره‌زاییه‌كانى هونه‌رى وه‌به‌ر بهێنێت بۆ زامنكردنى مافه وه‌ده‌ستهاتووه‌كانى مادى و مه‌عنه‌وى. بێ له‌وه‌ش خوێندنه‌وه رێنیشانده‌ریه‌تى بۆ چۆنیه‌تى خه‌رجكردنى داراییه‌كانى به‌شێوه‌یه‌كى راست و، لێهاتووییه پیشه‌ییه‌كانى به‌چاكترین خوازه پێش بخات.
له‌م باره‌یه‌وه شاعیرى ئینگلیزى له پوختییه‌كه‌یدا ده‌ڵێت (له‌وانه‌یه سامانێكى زه‌به‌لاحت هه‌بێت گه‌نجینه‌كانى پێ پرِ بكه‌یته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز له من ده‌وڵه‌مه‌ندتر نابیت، چونكه دایكێكم هه‌بوو، له‌وه راهاتبوو كه به‌رده‌وام بۆم بخوێنێته‌وه).
پێشكه‌وتنى كۆمه‌ڵگه‌كان به‌گوێره‌ى تێكرِایى خوێندنه‌وه‌ى تاك ده‌پێورێت له ساڵێكدا، ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى كه ناوه‌ندیى خوێندنه‌وه تیایاندا كه‌متر له (10) خوله‌كه بۆ تاكێك له ساڵێكدا، كۆمه‌ڵگه‌ى دواكه‌وتوو و هه‌ژارن، ئه‌گه‌ربێتو له‌ژێر زه‌مین و له‌سه‌رزه‌مینیشدا خودان سامانێكى زۆریش بن.. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ى كه ناوه‌ندیى خوێندنه‌وه تیایاندا زیاتره له دووهه‌فته بۆ تاكێك له ساڵێكدا، ئه‌وه ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه پێشكه‌وتوون، ئه‌گه‌ربێتو له‌رِێژه‌دا خودان سامانێكى سروشتیى كه‌میش بن له رێژه‌دا. یه‌كه‌میان ده‌بێته پاشكۆ و مشه‌خۆر له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و، ئه‌وه‌ى دووه‌میان شانازییه‌كه بۆ شارستانییه‌تى مرۆڤایه‌تى.
ئه‌نجامه‌كان
سوودو قازانجه‌كانى خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى زۆرن و ده‌توانرێت هه‌ندێكیان له نێو ئه‌م چه‌ند بازنه‌ى خواره‌وه‌دا كۆ بكرێنه‌وه:
1ـ كرده‌وه‌ى خوێندنه‌وه ئه‌زموونى ئاده‌میزاد ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات. ئه‌زموونى ده‌وڵه‌مه‌ندیش هۆكارێكى به‌هێزه بۆ كه‌سایه‌تى سه‌ركه‌وتوو، بۆیه ده‌بێته ئامرازێكى پێویست بۆ بیناكردنى لایه‌نى پیشه‌یى و گه‌شه‌كردنى تواناكانى خاوه‌نه‌كه‌ى به جۆرێك كه ده‌توانێت له رِووى ئابوورییه‌وه بره‌و به داهاته‌كانى بدات و له رِووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه ئاستى رِۆشنبیرییه‌كه‌ى بزانێت.
2ـ خوێندنه‌وه باشترین رِێگه‌یه بۆ پرِكردنه‌وه‌ى كاتى زیادو گوزه‌رانى وه‌خت به‌سه‌ربردن، ئه‌وه‌یش ده‌بێته هۆى ئه‌وه كه مرۆڤ له‌شوێنه بێ كه‌ڵكه‌كانى وه‌كو چایخانه‌و مه‌یخانه‌و... دووربكه‌وێته‌وه‌و له‌و كاره زه‌ره‌ردارانه‌یش رِزگارى ببێت كه له‌و شوێنانه‌دا ئه‌نجام ده‌درێن ، چونكه زۆر جار له‌رِووى ژینگه‌ییشه‌وه پیس و نائاسایین.
3ـ ئه‌و كه‌سه‌ى ئاره‌زوومه‌ندى خوێندنه‌وه بێت، زانیارى هه‌مه‌جۆر وه‌رده‌گرێت، كه هه‌ندێك له‌وان پێوه‌ندى به پسپۆرى و پیشه‌ى ئه‌وه‌وه هه‌یه. له‌م رِووه‌وه شاره‌زایى خۆى زیاد ده‌كات و له كاره فه‌رمییه‌كانیشیدا سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێت.
4ـ له رِێگه‌ى خوێندنه‌وه‌وه توانا ژیرییه‌كانى خوێنه‌ر فره‌وانترو به‌هێزتر ده‌بن، بۆیه له‌رِووى رِه‌وشت و ئاكاریشه‌وه كه‌سێكى ئارام و له‌سه‌رخۆ ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌كى جوان ملكه‌چى جێبه‌جێكردنى یاساكان ده‌بێت و پێگیرى به به‌ها مه‌ده‌نییه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌یشى ده‌كات.
5ـ خوێندنه‌وه گیانێكى لێبورده‌یى به خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌به‌خشێت، پتر بۆ لایه‌نى رِێزگرتنى به‌رانبه‌ر و ئاشته‌وایى ده‌رِوات، تا رِاده‌یه‌كى زۆریش خۆى له توندوتیژى دوورده‌خاته‌وه، چ له‌نێو ماڵدا بێت یان له شوێنى كاركردن یانیش له شوێنه گشتییه‌كاندا.
6ـ زۆر خوێندنه‌وه ئاسۆ مه‌عریفییه‌كانى خاوه‌نه‌كه‌ى فره‌وان ده‌كات، بۆیه له قسه‌كردنیشیدا حه‌ز له كورتبرِى و رِامانى ئامانجدار ده‌كات، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه پێوه‌ندییه‌كانى سنوورداربن و خۆى هه‌ڵنه‌قۆرتێنێته نێو ئیشوكارى خه‌ڵكى دیكه. به‌م پێیه له زۆر سه‌رئێشه‌و كێشه‌كانى لابه‌لا دوورده‌كه‌وێتیه‌وه.
7ـ رِاهاتن له‌سه‌ر نه‌ریتى خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى، تواناى به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندن و رِێكخستنه‌وه‌ى بابه‌ت و كاره‌كان لاى مرۆڤ به‌هێز ده‌كات، به‌ڵكو ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌بێته رِه‌وشتێكى هه‌میشه‌یى و به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى. بۆ نموونه، به‌رِێوه‌به‌رى رِاهاتوو له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى له كاره پیشه‌ییه‌كان و به‌رپرسیارییه‌تییه فه‌رمییه‌كانیشدا به ئاسانى نووسراوه ئاماده‌كراوه‌كانى له‌باره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى ئیشوكارى ده‌زگه‌كه‌ى خۆى ده‌خوێنێته‌وه‌و به وردى پێیداده‌چێته‌وه‌و رِاو سه‌رنجه‌كانیشى له‌سه‌ر خاڵه هه‌ستیاره‌كان تۆمارده‌كات، له‌وانه‌یشه له كاتێكى پێوانه‌ییدا بۆ شوێنى مه‌به‌ستى بگه‌رِێنێته‌وه. به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ر به‌رِێوه‌به‌ر یان به‌رپرسێك كه له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى رِانه‌هاتبێت، كارێكى سته‌مه بتوانێت نووسراوێكى فه‌رمى درێژ بخوێنێته‌وه، به‌تایبه‌تى ئه‌و رِاپۆرتانه‌ى له‌باره‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى كار‌و ئه‌ركى یه‌كه‌كانى فه‌رمانگه‌كه‌وه ئاماده‌كرابن، یان هه‌ندێك درێژتر بن. بۆ نموونه رِاپۆرتێك له‌باره‌ى رِه‌شنووسى پلانى ستراتیژییه‌وه بێت، یان هێشتا درێژترو گرنگتر بێت، كه پێوه‌ندى به گۆرِانكارییه‌كانى سیستمى فه‌رمانگه‌كه‌وه هه‌بێت. له‌ئه‌نجامدا، ده‌توانین بڵێین، كه به‌نه‌بوونى تواناى خوێندنه‌وه‌ى ورد‌و پێداچوونه‌وه‌ى قووڵ لاى هه‌ر به‌رِێوه‌به‌رێك له‌وانه‌یه چاره‌نووسى فه‌رمانگه‌كه‌ى به‌ره‌و ئاقارێكى نادیار ببات.
ئامانجى سه‌ره‌كیمان له‌م پرۆسه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئاره‌زووى خوێندنه‌وه لاى تاكه‌كانى كۆمه‌ڵ شیرین و به‌هێز بكه‌ین.