وه‌رگیرانی له سویدیه‌وه
شیرزاد فه‌قی عه‌لی
ئه‌م رسته‌یه‌م زۆرجار بیستۆته‌وه‌و زۆرجار هه‌ولم داوه که بۆ باوان و مامۆستایانی باسبکه‌مه‌وه که:
1- مندال به‌شیوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌بیت بجولیت و هه‌لبه‌زودابه‌ز بکات. مندال به‌وشیوه‌یه شت فیرده‌بیت و تواناکانی خۆی تاقیده‌کاته‌وه.
2- هه‌رمنداله‌ی جیاوازه له مندالیکی تر‌و پیویست ناکات به‌راوردی منداله‌که‌ت بکه‌یت له‌گه‌ل مندالانی تر‌و خوشک‌و براکانی خۆی.
3- هه‌ندیک مندال زیاد له پیویست ئه‌جولین و ناتوانن به‌ره‌حه‌تی بۆ ساتیک له شوینیکدا دانیشن، له خۆیانه‌وه و له پریکا په‌لاماری شت ئه‌ده‌ن و به‌ده‌ووری خۆیاندا بلاوی ده‌که‌نه‌وه‌و. ناتوانن گویبگرن و بیریان په‌رشوبلاوه‌و زۆر زوو شتیان له‌بیر ده‌چیته‌وه. له یاریه‌که‌وه راده‌که‌ن بۆیاریه‌کی تر‌و یاری مندالانی تر تێکئه‌ده‌ن. ئه‌م مندالانه لیره‌دآ باسده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی باوان و مامۆستاێآة بزانن که هۆکاری ئه‌مه چیه‌و جۆن به‌شیوه‌یه‌کی زانستی مامه‌له له‌گه‌ل ئه‌م مندالانه ده‌که‌ن. چونکه وه‌کو زۆر مامۆستا‌و باوان ده‌زانن و خۆیان دانیپیدا ده‌نیین، که له منداله‌کانیان ده‌ده‌ن له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی باشیش ده‌زانن که ئه‌وه چاری ئه‌م گرفته ناکات و ئه‌نجامه‌که‌ی زۆر خراپتره له‌وه‌ی که چاره‌ی بکات.
له‌به‌رئه‌وه: ئه‌و منداله‌ی که زۆر جوله‌ی تیدایه‌و نا‌توانیت ئۆقره بگریت بۆساتیکی که‌میش، ئه‌و مندالانه‌ی که له خۆیانه‌وه یاریه‌کانیان فری ئه‌ده‌ن و په‌لاماری مندالی تر ئه‌ده‌ن و به داروبه‌ردا سه‌رده‌که‌ون، ئه‌و مندالانه‌ی که ناتوانن گویبگرن و شتیان زوو له‌بیر ئه‌چیته‌وه و زۆر زوو تاقه‌تیان نامینیت له‌وکاره‌ی ده‌یکه‌ن،
ئه‌م مندالانه نیشانه‌کانی نه‌خۆشی (ئه یدی ئێچدی) تیدایه‌و ده‌بیت به جیا‌و به‌شیوه‌یه‌کی جیاواز مامه‌له‌یان له‌گه‌ل بکریت.
(ئه‌یدی ئیچدی ) چیه:-
(ئه‌مه له‌کارکه‌وتنیکه که به‌وه ده‌ناسریته‌وه که توانای ته‌رکیز که‌م ده‌بیته‌وه، بیتوانایی کۆنترۆلکردنی هه‌لسوکه‌وت و زیاد له پیویست وزه له مرۆڤه‌که‌دا هه‌یه)
به‌لای که‌مه‌وه له 3-5% له مندالانی ته‌مه‌نی قوتابخانه تو‌شی ده‌بن. کوران زۆرتر تو‌شی ئه‌مه ده‌بن وه‌ک له کجان. ئه‌مه مانای وایه له هه‌ر پۆلیکدا به‌لای که‌مه‌وه 2 مندالی وامان هه‌یه که(ئه‌یدی، ئێجدی) هه‌یه.
هۆکاره‌کانی ئه‌مه زۆر باش نه‌زانراوه، بۆماوه‌یی رۆلیکی باشی هه‌یه له‌مه‌دا هه‌روه‌ها ژینگه، ئه‌گه‌ر یه‌کیک له باوان هه‌یبوبیت، ئه‌وه ریسکیکی زۆر هه‌یه که منداله‌که‌ش تو‌شی ببیت.
نیشانه‌کانی ئه‌مه:
ته‌رکیزنه‌کردن، به‌گران گویرایه‌لی بۆ قسه، به ئاسانی بیئۆقره‌یی و ته‌واونه‌کردنی کار و بیزاربوون
له‌پرشت ده‌کات. به‌لایه‌وه گرانه که له‌باریکی ئالۆزدا بگونجیت ده‌ربرینی هه‌ستونه‌ست به‌شیوه‌یه‌کی به‌هیزو له‌پر.
هاروهاچ، به‌لایه‌وه گرانه که هیوه‌وربیته‌وه و جاری وا هه‌یه که بیتواناو بیهیزه. لای مندال به‌له‌ش ئه‌م شتانه ده‌رده‌برن له‌لای گه‌وره شبپرزه‌یی و گرفتی خه‌وتن.
10 رینمایی بۆئه‌وانه‌ی له‌گه‌ل که‌سیکدا ده‌ژین یان کارده‌که‌ن که(ئه‌یدی ئیچدی)یان هه‌یه
مرۆڤی(ئه‌یدی ئیجدی) به‌لایه‌وه زه‌حمه‌ته ته‌رکیز بکاته سه‌ر کاریک کاتیک که زۆر هه‌ستداره یاخود سه‌ریقاله، به‌لام کاتیک که خولیای شتیک یان کاریک بوو، ئه‌وه به‌قولی بیریلیئه‌کاته‌وه و کاری له‌سه‌رده‌کات،له‌و کاته‌دا زۆر زه‌حمه‌ته وازی لیبهینیت. که‌واته ده‌ستپیکردنی کاریک زۆر زه‌حمه‌ته به‌لام وازلیهینانی گه‌لیک له‌وه زه‌حمه‌تتره.
هه‌رچیه‌کی یه‌کتری بن، ژن ومیرد یان مامۆستا‌و قوتابی یان دایک‌وباوک. په‌یوه‌ندی نیوانتان جار جار گرژ ده‌بیت و ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندیه‌کی ئاسایی نیه
به‌لام زانینی هه‌ندیک راستی له باره‌ی ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه و چۆنیه‌تی شیوه‌ی بیرکردنه‌وه‌یان و هه‌لبه‌زو دابه‌زی هه‌ستونه‌ستیانه‌وه یارمه‌تی تان ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی که ژیانیکی باشتر و له‌سه‌رخۆتر ببه‌نه‌سه‌ر به‌یه‌که‌وه.
زانینی ئه‌وه‌ی که به‌رامبه‌ره‌که‌ت چۆن بیرئه‌کاته‌وه، یارمه‌تیت ئه‌دات بۆئه‌وه‌ی که به روحیکی فراونتره‌وه ته‌حه‌مولی هه‌لسوکه‌وتی بکه‌ییت، هه‌ست به ئازاره‌کانی بکه‌یت و خۆشه‌ویستیت بۆی زیاتر بیت، ئه‌وساش ژیانتان خۆشترو به‌تامتر ده‌بیت.
ئه‌مه‌ش 10 شت که یارمه‌تیت ئه‌دات که له مرۆڤیکی
(ئه‌یدی ئیجدی) بگه‌یت
1-هه‌ندیکجار باشتر ئه‌توانن گرفته‌کان چآره‌سه‌ربکه‌ن، چه‌نکه زۆر بیر‌و رای جیاوازیان هه‌یه که له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه بیرانه‌یه که ئیمه بیری لیئه‌که‌ینه‌وه
2-هه‌ستونه‌سته‌کان و بیر‌و هۆشی ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ل که‌سانی(ئه‌یدی ئیجدی) کارده‌که‌ن وا ده‌کات که بیروهه‌سته‌کان تیکه‌ل ببیت و زیاتر به‌قولی بیر بکه‌ینه‌وه و چاره‌سه‌ره‌کان باشتر بن
3-زۆر که‌سی (ئه‌یدی ئیجدی) به‌قولی ئه‌چنه باسه‌کانه‌وه و زۆر جار ئه‌م که‌سانه ده‌بن به که‌سیکی شاره‌زاو لیهاتوو ئه‌گه‌رباریان بۆ بره‌خسینیت و یارمه‌تیان بده‌یت که توانای خۆیان تاقیبکه‌نه‌وه،زۆر له مۆسیقاژه‌نه‌کانی دنیا و بیرکه‌ره‌وه‌کان و پشکینه‌ره‌کانی دنیا له‌م مرۆڤانه‌ن
4-هه‌ستی که‌سانی (ئه‌یدی ئیجدی) زۆر به‌هیزه، جاری وا هه‌یه که قه‌له‌میک له ده‌ستینادا زۆر قورسه، بجوکترین گری له ناوجیگاکه‌یاندا ده‌بیت به‌گرفتیکی گه‌وره، تامی خواردنیک لای ئه‌وان زۆر ناخۆشه له کاتیکدا لای ئیمه تامی ئاسایییه
5- شت کۆمه‌ل کردن به‌سه‌ریه‌کدا شتیکی ئاساییه لای ئه‌م جۆره که‌سانه، تا وایلیدی که ئیتر تاقه‌تی نیه که جیایان بکاته‌وه‌و شته‌کانی خۆی بدۆزیته‌وه .
6- کاتیک قسه ده‌کات به تلفون یان شتیک باسده‌کات حه‌ز به هاتوچۆ و جولان ده‌کات و نا‌توانیت له شوینیکدا بوه‌ستیت، ئه‌م جولان و هاتوچۆیه باشتره بۆی و باشتر بیرده‌کاته‌وه.
7- به‌لای ئه‌م که‌سانه‌وه بریاردان شتیکی زه‌حمه‌ته، نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی که نازانن چی هه‌لبژیرن، به‌لکو له‌به‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌نده بریاری جیاوازیان لایه خۆشیان ناتوانن بریار له‌سه‌ر یه‌کیکی له‌و ئه‌لترناتیڤانه بده‌ن که بیری لیده‌که‌نه‌وه.
8- که‌سانی (ئه‌یدی ئیچدی) یان ئه‌واتا شتیان له‌بیر ده‌جیت یان ئه‌وه‌تا شتی زۆر ورده‌کاریان دیته‌وه یاد، بۆ نمونه، له‌بیری ده‌چیت که کتیبه‌کانی کۆکاته‌وه و بیخاته شوینی خۆی ،به‌لام له‌بیریدیته‌وه که مامۆستا دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر وتویه‌تی رۆژی ئیمرۆ ده‌چین بۆ لای پۆلیسی ئاگر کوژینه‌وه، زۆر به‌ئاسانی قسه‌کانی به‌ریوبه‌ری له‌بیره که پار چیوتوه و ره‌قه‌می ته‌لفونی هه‌موو هاوریکانی له‌به‌ره، به‌لام له‌بیری ده‌چیت که ئیستا کاتی نانخواردنه.
9- کارکی ته‌واونه‌کردوه په‌لاماری کاریکی تر ئه‌دات، کاری زۆر به‌یه‌که‌وه هیوایه‌تی ئه‌م که‌سه‌یه. زۆرجار چاپوکیشه تیاندا
10- هه‌میشه که جولاندایه، ده‌ستی رائه‌وه‌شینیت، قاچی رائه‌ژه‌نیت، یاری به قژی ده‌کات، جۆلانه به‌کورسیه‌که‌ی ده‌کات، بی‌کاری و نه‌گۆران بیتاقه‌تی ده‌کات، ئه‌وه‌ی باشه له‌گه‌ل ئه‌م که‌سانه‌دا ئه‌وه‌یه که کاره‌کانی پیان ده‌سپیریت زۆرجار به‌خیرایی و به‌خۆشیه‌وه ده‌یکه‌ن.
وه‌رزشی ریکوپیک و هه‌موو رۆژیک یان مه‌له و راکردن و پیشبرکی و فوتبۆلین. هه ندیک له‌و یاریه به‌سودانه‌ن که یارمه‌تی ئه‌م که‌سانه ئه‌دات که هیوه‌ر ببنه‌وه.
سەرچاوە :
ماڵپەڕی پەروەردەی مەخموور
http://www.parwardaymaxmur.com/home/?p=224