هەواڵ و چالاکی

13/08/2020 , 11:00 PM

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاكانی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمڕۆ سێشەممە  12-8 له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی پۆله‌ كۆتاكانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كە ئه‌مساڵ له‌ دۆخێكی سه‌ختدا خوێندن ته‌واو كرا و به‌ هه‌وڵ و ماندووبونی هه‌موو لایه‌ك توانرا پرۆسه‌ی په‌روه‌رده‌ په‌كی نه‌كه‌وێت و سەركەوتوو بێت.

ناوی یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان:

* ڤانیا شێركۆ حەسەن فه‌ره‌ج: هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی  كۆی گشتی نمره‌: 700 به‌ تێكڕای 100.

* له‌نیا فه‌لاح حه‌سه‌ن مه‌حموود: هه‌ڵه‌بجه‌ - زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 به‌ تێكڕای 100.

* حه‌سه‌ن ئامانج بورهان محه‌مه‌ره‌شید: هه‌ولێر  زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 به‌ تێكڕای 100.

* ده‌ریا سلێمان عه‌لی تاهیر: دهۆك  زانستی - كۆی گشتی نمره‌: 700 به‌ تێكڕای 100.

* سارا به‌ردخان محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا: هه‌ولێر  وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: 690 به‌ تێكڕای 98.57.

* ده‌رباز ئیسماعیل حوسێن عه‌لی: سلێمانی  وێژه‌یی - كۆی گشتی نمره‌: 690 به‌ تێكڕای 98.57.

* مینا زاهیر مسته‌فا خه‌لیل: سلێمانی  خوێندنی ئیسلامی - كۆی گشتی نمره‌: 874 به‌ تێكڕای 97.11.

* حه‌سیبه‌ جه‌مال عومه‌ر ره‌مه‌زان: هه‌ولێر  ئاماده‌ی پیشه‌یی كشتوكاڵ - كۆی گشتی نمره‌: 827 به‌ تێكڕای 91.89.

* زه‌ینه‌ب عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د سه‌عید: سلێمانی - ئاماده‌ی پیشه‌یی گه‌شتوگوزار - كۆی گشتی نمره‌: 760 به‌ تێكڕای 95.

* میر ره‌حیم كه‌ریم حه‌مه‌ ساڵح: سلێمانی - ئاماده‌ی پیشه‌سازی - كۆی گشتی نمره‌: 750 به‌ تێكڕای 93.75.

* له‌نجه‌ هیدایه‌ت عه‌بدولره‌حمان عوسمان: سلێمانی - ئاماده‌ی بازرگانی - كۆی گشتی نمره‌: 629 به‌ تێكڕای 89.86.

 

 

دوایین بابەت