حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دركی به‌وه كردووه كه قوتابخانه‌كان له توانایان دا نیه كوالیتیه‌كی باشی په‌روه‌رده و فێركردن پێشكه‌شی مندالان بكه‌ن, ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سیستمه چه‌ق-به‌ستوو و مه‌ركه‌زیه‌ی كه له رژێمه‌كانی پێشوو بۆی ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م هۆكارانه پێویستیه‌كی زۆری دروستكردووه بۆ ئه‌نجامدانی رَیفۆرم له كه‌رتی په‌روه‌رده و نوێكردنه‌وه‌ی یاسا و رِێنماییه‌كانی تایبه‌ت به به‌رِێوه‌بردنی قوتابخانه‌كان, به جۆرێك كه ده‌سه‌لاتێكی زۆرتر بدرێت به به‌رِیوه‌به‌ر و قوتابخانه‌كان له دروستكردن و ده‌ركردنی برِیاره‌كانی رِۆژانه, كه ئه‌مه‌ش له ده‌رئه‌نجامدا ده‌بێته هۆی باشتركردنی كوالیتی په‌روه‌رده و فێركردن.
به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌م ئامانجانه, وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به هاوكاری رِێكخراوی یونیسێف/جیۆپۆلیسیتی بیرۆكه‌ی به‌رِێوه‌بردن له‌سه‌ر بنه‌مای قوتابخانه جێبه‌جێ ده‌كات, كه بریتیه له پێدانی ده‌سه‌لاتی خۆبه‌رِێوه‌بردن له قوتابخانه له رِێگای دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی به‌رِێوه‌بردن له هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك كه له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا به‌رِێوه‌به‌ر و مامۆستا و ستافی كارگێرِی و كه‌س وكاری قوتابی به‌شدار ده‌بن تیایدا.
له سیستمی به‌رِێوه‌بردن له‌سه‌ر بنه‌مای قوتابخانه هه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك رِێنمایی و رِێسای تایبه‌ت به‌خۆی ده‌رده‌كات و قوتابخانه بودجه‌ی تایبه‌تی خۆی ده‌بێت و خۆی سه‌رفی ده‌كات.
ڕوانگەی بەڕێوەبردن لەسەر بنەمای خوێندنگا و چوارچێوەی پابەندبوون
لێكۆڵینەوەیەك سەبارەت بە دارایی كردنی خوێندنگا بۆ كەرتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان
چوارچێوەی خەرجییەكان بۆ بەخشینەكانی بەرە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان
دەسەڵاتە فەرمانبەرییەكانی پارێزگاكان بۆ كەرتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان
ڕێنوێنییەكان بۆ جێبەجێ كردنی بەڕێوەبردن لەسەر بنەمای خوێندنگا
پلانی بەڕێوەبردنی گۆڕین بۆ بەڕێوەبردن لەسەر بنەمای خوێندنگا لە هەرێمی كوردستاندا