پۆستی بەتاڵ

18/10/2015 , 12:00 PM 1276

ئاگادارییەک لە وەزارەتى پەروەردە سەبارەت بە گۆڕینى چەند پۆستێکى پەروەردەیی بەڕێوەبەرایەتەکان

 

وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، گۆڕانکارى لەم پۆستانەى خوارەوە دەکات. هەر ئارەزوومەندێک بە پێى ئەو مەرج و پێوەرانەى کە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى پەروەردەى پارێزگاکانى هەرێم گشتاندنیان بۆ کراوە، دەتوانێت لە ڕێکەوتى دەرچوونى ئەم ئاگادارییەوە بۆ ماوەى دە ڕۆژ، فۆڕمى تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتى گشتى پارێزگاکەى خۆى وەربگرێت.

ناوى ئەو پۆستانەى کە گۆڕانیان تێدا ئەنجام دەدرێت:
ـ یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى هەولێر بۆ کاروبارى تەکنیکى
ـ یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى گەرمیان بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی
ـ یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى بۆ کاروبارى تەکنیکى
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى مێرگەسوور
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى ناوەندى هەولێر
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى شەقڵاوە
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى کۆیە
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى قەڵادزێ
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى شارەزوور
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى دەربەندیخان
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى شارباژێر
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى دووکان
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى پێنجوێن
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى ڕۆژئاوا ـ سلێمانى
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى ڕانیە
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى بەردەڕەش
ـ بەڕێوەبەرى پەروەردەى سمێل

بۆ زانیارى زیاتر دەکرێت سەردانى ماڵپەڕ و واڵى تایبەتى وەزارەتى پەروەردە بکەن:
* ماڵپەڕ: moe-krg.com * نیشانەى فەیسبووک: وەزارەتى پەروەردە ـ moe krg

دوایین بابەت