كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
لیژنەی كشتوكاڵ لەگەڵ جووتیاراندا .. هەفتانە تاوتوێی كێشەو داخوازییەكانیان دەكات

كۆبوونەوەی رۆژانی سێ شەممە لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێن و فەرمانبەرانی دامودەزگاكانی وەزارەت بە سەرپەرشتی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابێت، لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكییەكی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە، لە كۆبوونەوی ئەم هەفتەیەشدا جووتیاران و بەرهەمهێنان بە هەموو راشكاوییەكەوە باسیان لە كێشەكانیان كرد لەوانە كێشەی زەوی و لێدانی بیر و هەندێ داواكاری دیكە، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە ئەو لیژنەیەی لە وەزارەت پێكهێنراوە لەنزیكەوە بە كێشەكانیان ئاشنا دەبێت و بەردەوامیش لە پەیوەندی كردندا دەبێت بە لایەنی پەیوەندیدار لە رێگەی نووسراوی فەرمییەوە، روونیشی كردەوە كە وەزارەت بەپێی تواناو رێنماییەكان مامەڵە لەگەڵ هەموو كێشەكان دەكات و مافی هەموولایەكیش دابین دەكرێت، شایانی باسە لە كۆبوونەوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ گوێی لە ئامادەبووان گرت و لە كێشەكانیانی كۆڵیەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 01/11/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1247 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department