كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەنجامی سەردانەكەی بۆ بەریتانیاو ئێرلەندای باكوور بە سەركەوتوو وەسف دەكات

دوابەدوای گەڕانەوەی لە سەردانەكەی ئەم دواییەی بۆ بەریتانیا و ئێرلەندای باكوور عەبدولستار مەجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و راوێژكاران كرد، لەم كۆبوونەوەیەدا باسی لە ئاكامی سەفەرەكەی بۆ ئەو وڵاتانەو دیدارو چاوپێكەوتنەكانی كرد، لەم بارەوە روونی كردەوە كە لە بەریتانیا و ئێرلەندای باکور لەگەڵ چەند ناوەند و دەزگا و بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە چەندین کۆبوونەوەی گرنگی ئەنجامدا کە ئامانج لێیان پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ بووە لە ھەرێمی کوردستان . لەوبارەیەوە وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم ڕایگەیاند "لەگەڵ (گرایەم مەککامۆن) بەڕێوەبەری گشتی لە بەشی ھەماننگی نێودەوڵەتی لە حکومەتی ئێرلەندا کۆبوونەوەیەکی گرنگمان ئەنجامدا" .وتیشی "ئێرلەندا بەڵێنی داوە کە لە ڕووی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵی ھەرێمەوە ھاوکاریی جدیمان بکات و ھاوکاریەکەش ھەردوو بواری (ڕووەکی و ئاژەڵیی) دەگرێتەوە" ھاوکات لەگەڵ پرۆفیسۆر (ترڤۆر گیلیلاند) سەرۆکی بەشی (AFBI Hillsorough) کۆبوونەوە و، بەشداریی بابەتێکی زانستی پرۆفیسۆری ناوبراویش بوون لەسەر کشتوکاڵ و بەرھەمەکانی.ھەر لەو دیدارەدا (شۆو کەیسێک) لەسەر بواری زانستی پیشەسازیی کشتوکاڵ، لەلایەن (پرۆفیسۆر جەیسن رانکین) لە (AFBI Hillsorough) پێشکەشی شاندی وەزارەتی کشتوکاڵ کرا. هاوكات وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە گەڵ سایمۆن ھامڵتن وەزیری باکوری ئێرلەندا کۆبۆوە . لەو کۆبوونەوەیەدا قسە لەسەر ھاوکاریی و ھەماھەنگیی بوارەکانی توێژینەوەی کشتوکاڵیی (ڕووەکی و ئاژەڵی) و دۆزینەوەی میکانیزمێکی کارکردن لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی ئێرلەندا و بەریتانیا کرا بۆ بەھێزکردنی سەنتەرەکانی توێژینەوەی کشتوکاڵیی ھەرێم . ھاوکات ھەردوولا ڕێکەوتوون کە ئێرلەندا ڕاھێنان بە ڕابەرانی کشتوکاڵیی لە وەزارەتی کشتوکاڵ بکات بە تایبەتی لەسەر سیستمی خزمەتگوزارییەکانی ڕێنمایی کشتوکاڵی و گواستنەوەی ئەنجامەکانی توێژینەوە بۆ جووتیاران . لەو کۆبوونەوەیەدا بیر لە ھاوکاریی ئاوارەکانی نیشتەجێی ھەرێمی کوردستانیش کراوەتەوە و بڕیاردراوە کە خانووی پلاستیکی بۆ بەرھەمھێنانی سەوزە لە نزیک کەمپەکان دروست بکرێت و ئێرلەنداش لەو بارەیەوە ھاوکاریی وەزارەتی کشتوکاڵ دەکات . ھەروەک بڕیاریشە چەند پرۆژەیەکی شیر و بەرھە شیرەمەنییەکان لە نزیک کەمپەکان دروست بکرێت و کرێکارەکانی بریتی بن لە ئاوارەی ناو کەمپەکان.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/09/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 619 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department