كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
وەزارەتی كشتوكاڵ خاوەنی 17 تەرزی گەنمە

بێگەرد تاڵەبانی:10 تەرزی تری نوێمان ئامادە كرد وەزارەتی كشتوكاڵ خاوەنی 17 تەرزی گەنمە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو خاوەنی 17 تەرزی گەنمە و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویش دەڵێت، 10 تەرزی تری گەنم و جۆمان ئامادە كرد. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەڕەی تایبەتی خۆیی دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی 17 تەرزی گەنمی ئارد و ساوەرمان هەیە و ساڵانە وەك بنەتۆی گەنم بەسەر جوتیاران دابەشی دەكەین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی توێژینەوە و رێنمایی كشتوكاڵی بەردەوامە لەسەر تەرزی نوێ. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، لە ئێستادا 9 تەرزی گەنم و 1تەرزی جۆ لە توێژینەوە سەركەوتنیان بەدەست هێناوە و نێردراون بۆ پەسندكردن، پاشان بەسەر جوتیارانی خۆمان وەك بنەتۆ دابەشی دەكەین بە نرخی پاڵپشتی. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەم تەرزە خۆماڵیانە زیاتر لە تەرزی هاوردە بەرگەی كەش و هەوای كوردستان دەرگرن و بەبڕشترن و لەسەردانەكانمان بۆ لای جوتیاران پێیان راگەیاندووین كە ئەوان ئێستا ئەم تەرزانە بەكار دەهێنن و بەرهەمێكی زۆر باشیان هەبووە. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشیی لە ستافی توێژینەوە كردووە و دەڵێت، لەم دۆخەدا بەردەوامن لە توێژینەوەكانیان بۆ تەرزی نوێ، دەست لەناودەست بۆ بەرەو پێشبردنی كەرتی كشتوكاڵ و ئاودێری.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 12/09/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 2 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department