بە سەرپەرشتی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان و دهۆك لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا گرنگیی بەنداوەكان لە رووی دابینكردنی ئاو بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەها بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی كارەبا و خزمەتگوزاریی گەشتوگوزار زۆر بە بایەخەوە هەڵسەنگێنرا، دواتر ئاماژە بە مەترسییەكانی هەرەسهێنانی بەنداوەكان كرا كە بەردەوام پێویستی بە كاری چاكسازی و بەدواداچوون هەیە، لەمەشدا جەختكرایەوە كە پێویستە بوودجەیەكی تایبەت لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەت تەرخان بكرێت، چونكە ئەگەر كارێكی نەخوازراو لەم بەنداوانە رووبدات ئەوا زیانی بۆ هەموو لایەك دەبێت، هەر پەیوەست بەم بابەتەوە پێشنیاركرا ئەگەر ئەم بودجەیە لە كوردستان دابین نەكرا، ئەوا داوا لە بەغدا بكرێت كە لە میانی بودجەی سیادییەوە ئەم داخوازییە جێبەجێ بكات چونكە ئەمە لە قازانجی حكومەتی ناوەندیشدایە، دواتر هەر یەك لە بەڕێوەبەرانی بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان و دهۆك باسیان لە چالاكی و پێداویستییەكانیان كرد.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی