كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:02 AM
دەرگای وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكان كراوەیە بۆ چارەسەری كێشەی خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵی

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو: درێغی ناكەین بۆ جوتیاران وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، ناحیەی سەرقەڵا خاكێكی بەپیتی هەیە بۆ كشتوكاڵكردن، لەپێناو خزمەتكردنی جوتیارانیش درێغی ناكەن. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەڕەی تایبەتی خۆی نوسیویەتی، ناحیەی سەرقەڵا خاكێكی بەپیتی هەیە بۆ كشتوكاڵكردن، لەم ناحیە نزیكەی دووسەد خانووی پلاستیكی هەیە، كە بەرهەمێكی باش دەخەنە بازاڕ. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی باسی لەوەشكردوە، كە ئەمڕۆ سێ شەممە2020/4/28، شادیە حسێن، بەڕێوەبەری گشتی كشتوكاڵی گەرمیان لەگەڵ بەڕێوەبەری باخداری سەردانی جوتیارێكی نمونەیان لە ناحیەی سەرقەڵاكرد. ئەم جوتیارە نمونەیە نزیكەی 160خانووی پلاستیكی هەیە، داچێنراون بەتەماتە، خەیار، باینجان، كولەكە و بیبەر. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردوە، هەر لە ناجیەی سەرقەڵا سەردانی جوتیارێكی تری نمونەیان كرد هەر لە سەرقەڵا كە 225 دۆنم گەنمی داچاندووە لەگەڵ 135دۆنم پەتاتە. لەگەڵ دەستخۆشی لەم سەردانە مەیدانیە دەشڵێت، وەك وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەچوارچێوەی دەسەڵاتمان درێغی ناكەین بۆ بایەخدان بە جوتیاران، لەم چوار چێوەیە دەستمان بە هەمواری یاساو رێنمایەكان كردووە بۆ ئاسانكاری، هەروەها دەرگای وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیەكان كراوەیە بۆ چارەسەری كێشەی خاوەنكارانی كەرتی كشتوكاڵی و ئاودێری.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/04/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 59 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department