خاتوو بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لە دیوانی وەزارەت پێشوازی كرد لە جووتیاری نموونەیی (سەلوان سەردار ساكا)ودەستخوشی لێكرد لە پای هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی لە بواری بەرهەمی رەز و باخداریی. وەزیری كشتوكاڵ خۆشحاڵی دەربڕی كە لە كوردستاندا ژمارەیەك جووتیار ژیانی خۆیان تەرخان كردووە بۆ كشتوكاڵ و بەردەوام لە هەواڵدان بۆ زیاد كردنی بەرهەم و دۆزینەوەی باشترین جۆرەكانی تۆوی بەروبوومی كشتوكاڵی و نەمام و لەو هەوڵانەشدا زۆر سەركەوتوو بوون، هیوایشی خواست جووتیاران بە گشتی چاو لە جووتیارە نموونەییەكان بكەن و دوور بكەونەوە لە شێوازی كۆن و باوی كشتوكاڵی و سوود لە ئەزموون و پێشكەوتووەكان ببینن بۆ هەرچی زیاد كردنی بەرووبوومی باخ و كێڵگەكانیان. جووتیارە نموونەییەكە خۆی تەرخان كردووە بۆ كاری رەز و باخداریی و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا توێژینەوەی كردووە لەسەر نزیكەی (70) جۆر ترێ و لە كۆی ئەو ژمارەیە تا ئێستا (46) جۆریان پەسەند كراون لە لایەن ناوەندەكانی توێژینەوەی كشتوكاڵیەوە و دەركەوتووە كە لەگەڵ كەش و خاكی كوردستان زۆر گونجاون و بەرهەمێكی زۆر و باشیان هەیە و ئێستا لە باخەكانی ئەو جووتیارەدا هاتوونەتە بەرهەم. وەزیری كشتوكاڵ قەڵغانی رێزلێنانی وەزارەتی پێشكەش بە جووتیارە نموونەییەكە كرد و پشتیوانی و هاوكاری وەزارەتی كشتوكاڵی بۆ هەرچی زیاتر پەرەپێدانی كارەكانی دووپاتكردەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی