بەسەرپەرشتیی بەڕێز محەمەدەمین فارس بەڕێوەبەرى گشتیى سەرچاوەکانى ئاو سەرۆکى لیژنەى باڵاى ئاو، کۆبوونەوەیەكى لیژنەكە لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیى گشتى بە ئامادەبوونی ئەندامانى لیژنەى باڵاى ئاو کە پێکهاتبوون لە نوێنەرى وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی(شارەوانى و گەشت و گوزارو سامانە سروشتییەکان و هەرێم بۆ كاروباری ژینگە، هەروەها دەزگاى ئامار ) بەڕێوەچوو. لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسى سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان و عێراقى فیدراڵ و ناوچەکە کرا رۆشناییش خرایە سەر ڕەوشى ئاو لەژێر کاریگەریى پڕۆژەكانى ئاو لە وڵاتانى دەوروبەر و گۆڕینی رێڕەوی رووبارەكان ، هاوكات گۆڕانى کەش و هەواو بارى بەڕێوەبردنى ئاوى هەرێمى کوردستان کە پێویستى بە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەى خێرا هەیە . هەر لەم کۆبوونەویەدا تەئکید لە داڕشتنەوەى یاسا و ڕینماییەکان کرایەوە، هەروەها لەلایەن ئامادەبووانەوە گرفت و کێشە جۆراو جۆرەکانی پەیوەست بە سەرچاوەكانی ئاوو میكانیزمی چارەسەركردنیان بە تێرو تەسەلی گفتوگۆیان دەربارە كرا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چهند وێنهيهكى هاوپێچ كليك بكه بۆ بينينيان
لەپێناو رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا ڤێتێرنەرى هەولێر و سلێمانى چەند رێکارێکیان گرتۆتەبەر
7000نەمام لەهەڵەبجە دەچێنرێت
لەرۆژی جیهانی چیا هەڵمەتی چاندنی بەڕوو دەستیپێكرد
نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ كۆبوونەوەكانی كێشەی ئاو جەخت لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژەیەكی ئاو دەكاتەوە بە گوژمەی زیاتر لە ملیۆنێك