كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:43 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو: دەستمان بەسەر سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی قاچاغدا گرت

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دەست بەسەرداگرتنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەی قاچاغی راگەیاند كە هەوڵ دەدرا لە سنورەكان هاوردە بكرێت. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند: لەچەند رۆژی رابردوو سەرقاڵی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاریی بووین لەسەر هاوردەكردنی سەدان تۆن پەتاتە و تەماتە كە دەویسترا بە نایاسایی هاوردە بكرێت. ئاماژەی بەوەشكردووە، هەوڵەكانمان بەردەوام بوو تاوەكو توانیمان دەستی بەسەردا بگرین لە مەرزەكان. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی لایەنە پەیوەندارەكان دەكات كە هاوكاربوون لەسەر پێدانی زانیاریی و دەست بەسەرداگرتنی ئەو سەدان تۆن پەتاتە و تەماتەیە. بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، كاتێك بڕیاری قەدەغەكردن و دانانی باجی پێویست لەسەر بەرهەمی هاوردە دادەنێم بۆ پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمانە، بۆیە لەگەڵ قەدەغە و دانانی باج رێكاری تری پێویستیش دەگرینەبەر بۆ ئەوەی لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمی جوتیارانمان بتوانرێت لەبازاڕ ساغ بكرێتەوە بە رەچاوكردنی مافی بەكاربەران.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 16/09/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 23 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department