بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتی كردەوە كە لەئێستادا وەزارەت بەردەوامە لە جێبەجێكردنی پلان و بەرنامەكانی بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی سێكتەری كشتوكاڵ و ئەمەش دەوەستێتە سەر تواناو هەوڵ و ماندووبوونی كارمەندو فەرمانبەرانی دڵسۆزو لەخۆبردووان، لە كۆبوونەوەیەكدا لەگەڵ ستافی مەكتەبی وەزیر لە بەڕێوەبەرو فەرمانبەران سەرەتا سوپاسی فەرمانبەرانی مەكتەبی كردو هیوای خواست كە سەركەوتووبن، دواتر باسی رەوشی سیاسی و دارایی هەرێمی كوردستانی كردو لەم رووەوە گەشبین بوو كە ئەم ساڵ رەوشەكە بەرەو باشتر هەنگاودەنێت، كارمەندان و فەرمانبەرانی ئامادەبوو چەندین كێشەو پرسیاریان خستەڕوو و لەلایەن وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وەڵام درانەوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی