بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، ئەمڕۆ سێ شەممە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە دیوانی وەزارەت لەگەڵ جووتیاران و بەرهەمهێن كۆبۆوە، سەرەتا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لە رەوشی گشتیی كشتوكاڵ كردو ئاماژەی بەوە دا كە ئەم ساڵ لەچاو ساڵانی پێشتر بەرهەمی گەنم زۆر زیادی كردووەو پرۆسەی چاندن و پشتگیریی كردن لە جووتیاران سەرەڕای قەیرانی دارایی هەرێم بەڵام سەركەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە، هەر لە میانی ئەو دیدارەدا جووتیاران و بەرهەمهێنان بە هەموو راشكاوییەكەوە باسیان لە كێشەكانیان كرد لەوانە ژمارەیەك لە جووتیاران باسیان لە گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەوی وزار كرد ،هاوكات هەندێ لە هاووڵاتیان بابەتی دیكەیان خستە بەردەم لیژنەكە تایبەت بە بایەخدان بە پەلەوەر و پشتیوانی كردن لە پڕۆژەكانی پەلەوەڕ، لەم رووەوە وەزیری كشتوكاڵ روونی كردەوە كە وەزارەت پشتگیریی لە خاوەن كێڵگەكان دەكات و هەوڵدەدات هاوسەنگییەك لە نێوان بەرهەم و نرخ دابین بكات كە نە هاووڵاتی و نە ئەو خاوەن پڕۆژانە زیانیان پێ نەگات، لە تەوەرێكی دیكەدا ئامادەبووان كێشەی بیرلێدانیان خستەڕوو، لیژنەكەش دووپاتی كردەوە كە بەپێی رێنمایی یاسایی پێویستە ئەوانەی دەیانەوێ بیر لێبدەن پابەندبن بەشێوەیەك كە كاریگەریی نەبێت بۆ سەر ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی ئەو سامانە سروشتی و نیشتمانییە لەبەرچاو بگیرێت، لەم كۆبوونەوەیەدا ئەوە دووپاتكرایەوە كە مەبەست لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی رۆژی سێ شەمموان ئەوەیە كە زیاتر لە نزیكەوە بە داواكاری و كێشەكان ئاشنابن، شایانی باسە لەم ماوەیەشدا لیژنەكە چالاكیی بەرچاوی هەبووە لە بەدواداچوونی ئەو كێشەو گرفتانە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە