كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
100جووتیار و هەنگەوان و كۆمپانیای نموونەیی سنووری پارێزگای هەولێر خەڵاتكران

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بۆ هەڵسەنگاندن و بەرزراگرتنی رۆڵی جووتیارو هەنگەوان و خاوەن پڕۆژەو كۆمپانیا بەرهەمهێنەرە نموونەییەكان لە زۆربەی بوارەكاندا بەردەوامە لە رێزلێنان و دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر ئەو لایەنانە، لەبەر ئەو كۆشش و ماندووبوونەی بۆ بووژاندنەوەی سێكتەری كشتوكاڵ پێشكەشی دەكەن، ئەمڕۆش دوو شەممە 28-12-2015 بە چاودێریی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بە ئامادەبوونی بەڕێزان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێرو ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت و كشتوكاڵی پارێزگای هەولێر و راوێژكاران و نوێنەری یەكێتیی جووتیارانی كوردستان، لەناو بەڕێوەبەرایەتیی توێژینەوەی كشتوكاڵی هەولێردا، رێوڕەسمی دابەشكردنی بڕوانامەی رێزلێنان بەسەر 100 جووتیاری نموونەیی ئافرەت و پیاو و كۆمپانیاو هەنگەوانان و خاوەن پڕۆژەكان كە بەپێی پێوانەی زانستی جیهانی رۆڵی كارایان هەیە لە بواری بەرهەمهێنانی بەروبوومەكانی كشتوكاڵدا لە سنوری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو، بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پیرۆزبایی لەو كۆمەڵە جووتیارەو كۆمپانیا و هەنگەوانانە كرد كە رۆڵی كارایان گێڕاوە لە بواری بەرهەمهێنانی جۆرەكانی بەروبوومی دانەوێڵەو سەوزەو باخداری و هەنگدا، هیواشی خواست كە جووتیارانی دیكەی پارێزگاكەو سەرجەم ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان داهێنان بكەن و بەرهەم زیادبكەن، هاوكات دووپاتی كردەوە كە وێڕای ئەو قەیرانە دارایی و سیاسییە پێویستە پشت بەخۆمان ببەستین و هەوڵی هێنانەكایەی ئابوورییەكی سەربەخۆ بدەین، ئاماژەشی بە یاسای پاراستنی بەروبوومی جووتیاران كرد بە تایبەتیش دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەرهەمی خۆماڵی و هاندانی جووتیارو بەرهەمهێنان تاكو زیاتر پرۆسەی كشتوكاڵ وەك سێكتەرێكی گرنگی ئابووریی كوردستان پێشبخەن، دواتر بەڕێز نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر لە وتەیەكی كورتدا بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە وەزیر و بەرپرسانی وەزارەت كرد و دووپاتی كردەوە كە ئەمە كێبڕكێیەكە كە دەبێتە هاندانێك بۆ جووتیاران كە زیاتر خۆیان ماندووبكەن بۆ زیادكردنی بەرهەمەكانیان لە رووی چەندێتی و جۆرییەوە، دواتر لەلایەن وەزیرو میوانان و بەڕێوەبەرەگشتییەكان بڕوانەیان بەسەردا دابەشكرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/12/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1278 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department