كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
بێگەرد تاڵەبانی: لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی پاڵپشتی كەرتی تایبەت دەكەین

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەڵێت، پاڵپشتی كەرتی تایبەت دەكەین بۆ بونیادنانی پرۆژەی كشتوكاڵی و هاوكاریكردنی جوتیاران. ئەمرۆ پێنج شەممە 10/10/2019، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پرۆژەی شیری نایابی لەناحیەی قوشتەپە بەسەركردەوە. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەكاتی بەسەركردنەوەی پرۆژەكە وتی : پاڵپشتی كەرتی تایبەت دەكەین بۆ بونیادنانی پرۆژەی كشتوكاڵی لە پێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆی. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكرد، لەو كاتانەی بەرهەمی ناوخۆی پێدەگات زیاترە لەخواستی ناوخۆیی، بۆیە داوا لەكەرتی تایبەت دەكەین هاوكارمانبن لە بونیادنانی پرۆژەی كشتوكاڵی و هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆی بۆ وڵاتان. بێگەرد تاڵەبانی داواشی لە خاوەنی پرۆژەی شیری نایاب و پرۆژەكانی تری كشتوكاڵی كرد، لەدانانی ستافی كار ئەولەویەت بۆ دەرچوانی كۆلیژەكانی كشتوكاڵی و سامانی ئاژەڵی بێت. خاوەنی پرۆژەی شیری نایاب لەگەڵ پێزانین بۆ سیاسەتی ئێستای وەزارەت بۆ هاوكاریكردنی كەرتی تایبەت لەپێناو سوودمەندبوونی جوتیاران و هاندانیان ئاماژەی بەوەشكرد، هەماهەنگی لەنێوان كەرتی تایبەت و گشتیدا پاراستنی بەرهەمی ناوخۆییە و دروستكردنی ئاسایشی خۆراكە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 10/10/2019       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 145 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department