كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:58 AM
هۆڵەندا پشتگیریی لە بووژاندنەوەی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان دەكات

باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دووپاتی كردەوە كە وەك وڵاتێكی پێشكەوتووو لە بواری كشتوكاڵ ئامادەیە پشتیوانیی لە هەرێمی كوردستان بكات و پەیوەندیی تەواوی لەگەڵ هەرێمدا هەیەو یەكێكە لەو وڵاتانەی كە هاوكاریی پێشمەرگە دەكات لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە كاتی پێشوازیكردنی لە جان وۆڵتمانس باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق و جۆن فۆندەرزانتس قونسڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، بە تێرو تەسەلی باسیان لە رەوشی كەرتی كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو كرد و ئاماژەی بەو بەرنامەو پلانانە كرد كە وەزارەت بۆ بووژاندنەوەی ژێرخانی ئەم سێكتەرە گرنگەی ئابووریی كوردستان گرتوویەتیە بەر، لەمەشدا ئاماژەی بەو ژمارە بەنداوانە كرد كە بۆ خزمەتكردنی پڕۆسەی ئاودێری و داكردنی ئاو تەواوبوونە یان ئەوانەی كە لە قۆناغی دیزایین و تەواوكردندان، وێڕای جێبەجێكردنی یاسای پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و دانانی باج لەسەر بەرهەمی هاوردە لە كاتی پێگەیشتنی بەروبوومی خۆماڵیدا، هاوكاری كردنی نێوان هەرێمی كوردستان وهۆڵەندای لە بواری كشتوكاڵ و گۆڕینەوەی شارەزایی و زانستی پێشكەوتووی ئەم بوارەی بە پێویست زانی و دووپاتی كردەوە كە پێشتر سەردانی هۆڵەندایان كردووەو پڕۆژەیەكیان پێشكەش بەرپرسانی كشتوكاڵی ئەو وڵاتە كردووەو داواشی كرد كە باڵیۆزی هۆڵەنداو قونسڵەكەی لە هەولێر بەدواداچوونی بۆبكەن، دواتر بەڕێوەبەرە گشتییەكان باسیان لە كارنامەو پلانەكانیان كرد بە ئاراستەی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵ، لەلای خۆشیەوە جان وۆڵتمانس باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەكەی لە رێی قونسڵخانەی هۆڵەنداوە لە هەولێر بۆ پاڵپشتیكردنی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان دووپاتكردەوە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 08/10/2015       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 1208 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department