كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
رونكردنە‌وە‌یە‌ك لە‌سە‌ر نە‌خۆشی دار گوێزە‌كانی ھە‌ورامان

لە‌ساڵی ٢٠١٨، چە‌ند پسپۆڕێك لە‌ بەشی پاراستنی رووەک، سە‌ر بە‌ بە‌ڕێوە‌بە‌رایە‌تی گشتی كشتوكاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ بەمەبەستی قەڵاچۆکرنی نەخۆشی دار گوێزەکانی ناوچەی هەورامان، سەردانی ناوچەی هەورامانیان کرد بەمەبەستی دیاریکردنی جۆری نەخۆشیەکە و هۆکاری نەخۆشیەکە و چارەسەرکردنی. پاش بەدواداچوون و پشکنین لە هۆبەی تاقیگەی کشتوکاڵی هەڵەبجە و ‌دەرچوونی ئەنجامەکان، دەرکەوت هەردوو نەخۆشی بەکتری و کەڕووی هۆکاری نەخۆشیەکەن لەسەر قەدی دارگوێزەکان، کە پێویستە قەڵاچۆبکرێن، پاشان لە لایەن بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ قەڵاچۆکردنی ئەم نەخۆشیە زیان بەخشە. هەریەکە لە بەشی پاراستنی ڕووەک و ڕێنمای کشتوکاڵی توانرا قڕکەی پێویست و تایبەت کە کار لەسەر هەردوو هۆکاری نەخۆشیەکە دەکات دابین بکرێت، بۆ هەڵمەتی قەڵاچۆکردنەکە،کە بەبێ بەرامبەر دابەشدەکرا بەسەر باخەوانان، لەلایەن لیژنەکەمانەوە بەووردی شێوازی بە‌کارهێنان و کاتی دووبارەکردنەوەی بە شێوەیەکی کرداری فێری باخەوانان دەکرا، کە بۆ ماوەی یەک مانگ بە شێوەیەکی مەیدانی لەگەڵ باخەوانەکان مانەوە بۆ شێوازی قەڵا چۆو بەکارهێنانی دەرمانە‌کە. لەگەڵ ئەوەشدا بەشێکی باخەوانان نەهاتن بەدەم تیمەکەمانەوە لەبەرئەوەی دانیشتووی ناوچەکە نەبوون و لەشارەکانی تر نیشتەجێن، ئەوانەشیان کە هاتن بە دە‌م تیمە‌كە‌مانە‌وە‌ بە‌ تەواوی ڕێنماییە‌كانیان جێبەجێ كرد دوای پازدە ڕۆژ دوبارە قڕكە‌ریان بەکارهێنایەوە لەسەدا سەد کۆنترۆڵکرا،بەڵام بەشێک لە دارەکان بە تەواوی نەخۆشیەکە کاری تێکردبوون و بەرەو وشکبوون ڕۆشتبوون و ڕێژەی نەخۆشیەکە لەسەریان زۆر بوو. هەروەها ئەوەی بوتەهۆی خێرا بڵاو بونەوە و ئەم زیانە گەورەیە کە بەر دارگوێزەکان کەوتوە چەندین ڕێگایە بۆ بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشیە کەگرنگترینیان مێرووەکان و بەرکەوتن لە ڕێگەی هۆکارەکانی پاککردنەوە وەک خاکەناز و پاچ و تەورزێن، گرنگترین ڕێگە بۆ بڵاو بوونەوەی ئەم نەخۆشیە ڕێگەی ئاودانە، لەبەرئەوەی سروشتی هەورامان واهەڵکەوتووە کەپشت بە جۆگە دەبەستێت بۆ ئاودێری و ئەم نەخۆشیە لەڕێگەی ئاودانەوە زۆر بە خێرای بڵاودەبێتەوەو دەگوازرێتەوە . لەگەڵ ئەوەشدا ساڵی پار ( ٢٠١٩ ) چەندین خول و ڕێنمای لەلایەن بەشی ڕێنمای و بەهاوکاری بەشی پاراستنی ڕووەک کرایەوە کەبەشێکی تایبەت بوو بە نەخۆشیەکانی گوێزی هەورامان و ئاگادارکردنەوەی باخە‌وانان لە مەترسی ئەم نەخۆشیە و پێویستی ئامادەبوونی سەرجەم باخەوانان بۆ هەر هەڵمەتێکی قەڵاچۆکردن. لەم کاتەشدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی هەڵەبجە لە هەوڵی بەدەستخستنی بودجەیەکی پێویستە تابتوانێت قڕکەری پێویست دابین بکات بۆ براباخەوانەکان بۆ ئەوەی ڕێگا لە زیاتر بڵاو بونەوەی ئەم نەخۆشی یە‌. بەشی پاراستنی ڕووە‌ک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی ھە‌ڵە‌بجە‌ ٢٠٢٠/٥/٢

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 02/05/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 95 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department