كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سیمینارێك دەربارەی ئەنجامەكانی پڕۆژەی رووپێوی دارستان(GIS)سازكرا

بە ئامادەبوونی بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆو پسپۆڕو شارەزاو بەڕێوەبەرانی دارستانی پارێزگاكان و نوێنەری دەستەی ژینگەو فەرمانبەران سیمینارك دەربارەی ئەنجامەكانی پڕۆژەی رووپێوی دارستان(GIS)سازكرا، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەستخۆشی لە ستافی وانەبێژو بەشداربووانی پڕۆژەكە كرد كە سەركەوتووانە كۆتایی هات و تایبەت بوو بە دیاریكردنی رێژەی سەوزایی (دارستان) و رووبەری دارستانی سروشتی و دەستكرد لە هەرێمی كوردستان و دووپاتیشی كردەوە كە ئەم جۆرە پڕۆژانە زۆر پێویستن بۆ پەرەپێدانی ئاستی زانستی و پراكتیكی فەرمانبەرانی دارستان تاكو بتوانن لە رێی ئەم پڕۆژانەوە خزمەت بە سێكتەری دارستان بكەن كە بەشێكی گرنگی سامانی سەوزایی كوردستانە، دواتر لەلایەن مامۆستایانەوە پوختەی كۆتایی ئەنجامی سیمینارەكە بۆ ئامادەبووان بە داتاشۆو گفتوگۆ روونكرایەوە، ئەم پڕۆژەیە كە وەزارەت بە هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆكانی سەلاحەدین و زاخۆو گەرمیان ئەنجامی دا، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2015 دەستی پێكردو لە كۆتایی مانگی كانونی یەكەمی هەمان ساڵ كۆتایی هاتبوو، كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی دارستان لە هەر چوار پارێزگا بەشداریان تێداكرد بۆ هەر پارێزگایەكیش بڕی 50 ملیۆن دینار تەرخانكرابوو، وانەكانیش لە لایەن مامۆستایانی زانكۆكانی ناوبراو لە بواری رووپێوی دارستان(GIS) پێشكەش بە بەشداربووان كرابوو، ئەمەو لەمیانی سیمینارەكەدا دەرگای گفتوگۆو دەربڕینی سەرنج و تێبینی بەڕووی ئامادەبوواندا كرایەوە، شایانی باسە دواتر وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە نووسینگەی خۆیدا پێشوازی لە ستافی پڕۆژەكە كردو دەستخۆشی و ئافەرینی كردن.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 23/05/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 874 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department