بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی محەمەدەمین فارس پێندڕۆیی بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاو بە سەردانێك گەیشتە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، لە یەكەم وێستگەی سەردانەكەیدا لەگەڵ سەرۆكایەتیی زانكۆی لیستەری بەریتانی كۆبۆوە، لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە رەوشی كەرتی كشتوكاڵ بە گشتی و پڕۆژەی تەسویەو تەملیكی زەویی كشتوكاڵیی لە هەرێمی كوردستان كرا، زانكۆی لیستەر ئامادەیی خۆی پیشانداو بڕیاریشی دا كە پشتگیریی لە هەندێك پڕۆژەی كشتوكاڵی كوردستان بكات، لە ئایندەشدا بە تیمی هاوبەش بەیەكەوە بۆ بەئەنجام گەیاندنی پڕۆژەكە كاربكەن، ئەم پڕۆژەیەش خۆی لە دوو خاڵدا دەگرێتەوە: 1- تەسویەو تەملیكی زەویی كشتوكاڵیی كە تا ئێستا زۆری نەكراوەو پێویستیی بە بوودجەیەكی زۆر هەیە. 2- دەست نیشانكردنی جۆری خاكەكە بۆ ئەوەی بزانرێت بۆ چ بەروبوومێكی كشتوكاڵی لەبارو گونجاوە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی