كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەژنی رەمەزانی لە یەكەیەكەی فەرمانبەران پیرۆزكرد

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە جەژنە پیرۆزەی لە یەكە یەكەی كارمەندو فەرمانبەرانی وەزارەت كرد، لە كۆبوونەوەیەكدا كە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی گشتیی لە دیوانی وەزارەت بەڕێوەچوو، وێڕای پیرۆزبایی كردن هیوای كاتێكی بەختەوەری بۆ خواستن و لە تەوەرێكی دیكەی قسەكانیدا بۆ فەرمانبەران باسی لە هەندێ رووداوو پێشهاتی سیاسی و كۆمەڵایەتی و نیشتمانی كردو دووپاتی كردەوە كە هەموو لایەك پێویستە ئەو بەرپرسیارێتییەی لەسەر شانیانە بەرامبەر بە میللەت و نیشتمان و كارو پیشەكەیان بە دڵسۆزییەوە جێبەجێی بكەن و دەبێ قوربانیی رۆڵەكانی گەل لەبەر چاوو لەنێو دڵ و ویژدانمان بێت، وەك وەفایەك بۆیان بتوانین هەموومان بە یەكەوە كار بۆ خۆشگوزەرانی و بەختەوەری و سەركەوتنی گەلەكەمان بكەین لە كوردستانێكی ئاوەداندا، هیواشی خواست كە بە زووترین كات هەرچی قەیران و كێشە سیاسی و دارایی و ئابوورییەكان هەیە كۆتاییان بێت و میللەتیش لە لێكەوتەو كاریگەرییەكانی ئەو قەیران و كێشانە رزگاریان بێت، دواتر یەكە یەكە پیرۆزبایی لێكردن و هەر بەم بۆنەیەشەوە شیرینیی جەژنە دابەشكرا.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 02/07/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 528 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department