كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
رێكخراوی كاریتاسی چیك پڕۆژەیەك لە بەرژەوەندیی جووتیارانی كوردستان جێبەجێ دەكات

بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشوازی كرد لە خاتوو مارینا ئەلغول سەرۆكی رێكخراوی كاریتاسی كۆماری چیك و شاندێكی یاوەری كە پێكهاتبوو لە عەبدولسەلام دوجان بەڕێوەبەری پڕۆژەكان و سەوسەن عەبدولجەبار شارەزای كشتوكاڵ و سارا عومەر راوێژكار لە رێكخراوەكە، لە دیدارەكەدا باس لە چالاكیی رێكخراوەكە كرا لە بواری هاوكاریی مرۆیی كە دوو بوار لەخۆدەگرێت، یەكەمیان پڕۆژەی هاوكاریی لێقەوماوان لە گەڕاوەكان لە خۆراك و پێداویستییەكانی ژیان لە خەڵكی موسڵ، دوومیشیان بریتییە لە پرۆژەیەكی كشتوكاڵ و هاوكاریكردنی جووتیارانی كوردستان كە یەكەم هەنگاو لە هەولێرەوە دەست پێدەكرێت بە پێدانی زانیاریی تەكنیكی و زیادكردنی بەرهەم و بەبازاڕكردن لە رێگەی پڕۆپۆزەڵەوە راوێژكاری لە بواری كشتوكاڵ و بزنس بەپێی ستاندەری ژینگەیی پێشكەش دەكرێت، لە تەوەرێكی دیكەی دیدارەكەدا باس لە بەستنی كۆنفرانسێكی رێكخراوەكە كرا كە بەنیازە لە مانگی ئەیلول ببەسترێت، كە بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دەیكاتەوەو ژمارەیەكی زۆری ئەكادیمیست و شارەزاو پسپۆڕی كشتوكاڵی تێیدا بەشداردەبن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پلانی ستراتیژیی كشتوكاڵ و بوارەكانی پێشخستنی بەپێی تەكنیك و شارەزایی سەردەم، لەلای خۆیەوە عەبدولستار مەجید سوپاسی رێكخراوەكەی كردو پشتگیریی تەواوی بۆ سەرخستنی چالاكییەكانی و بەستنی كۆنفراسەكە خستەڕوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 06/08/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 479 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department