لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەت لە ماوەی رابردوودا بۆتە مایەی سەرنج و پێزانینی بەرپرسان و هاووڵاتیانی كوردستان ئەویش لە میانی لەنزیكەوە بینینیان و بەدواداچوونی كێشەكانیان، بۆیە لە كۆبوونەوەی ئەم سێ شەممەیەشدا كە بەسەرپەرشتی بەڕێز عەبدولستارمەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڕێوەچوو بەڕێز مەحمود حاجی عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان ئامادەبوو، سەرەتا ئاماژەی بەوە كرد كە لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە ماوەی رابردوودا لە زۆر كێشەی كۆڵیتەوەو رێگە چارەی بۆ دەست نیشان كردوون و لە كۆبوونەوەكانی داهاتووشدا هەر بەردەوام دەبێت، دەربارەی دواكەوتنی پارەی گەنمی جووتیارانیش جەختی كردەوە كە بە هیچ شێوەیەك پەیوەندیی بە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوەوە نییەو تەنانەت وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستانیش بەرپرسیار نییە بەڵكو ئەمە راستەوخۆ پەیوەندیی بە وەزارەتی بازرگانیی عێراقی فیدڕاڵەوە هەیە چونكە پارەكە لەوێوە بۆ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم رەوانەدەكرێت و دواتر بە شێوەی چەك دەدرێتە جووتیاران، دواترلیژنەی بەدواداچوونی كێشەكانلە نزیكەوە گوێی لە هاووڵاتیان و جووتیاران گرت، كە بە هەموو راشكاوییەكەوە باسیان لە كێشەكانیان كرد لەوانەش گرفتی یەكلایی كردنەوەی كێشەی زەویی كشتوكاڵی و ئەو جووتیارانەی كە تاپۆی زەویان هەیە و لەگەڵ جووتیارانی دیكە كێشەی موڵكایەتییان هەیە، ئەوان داوای دابینكردنی مافەكانیان دەكرد لەم بارەیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە بۆ سەلماندنی هەر مافێك پێداویستی و بەڵگەی یاسایی لەبەردەستدا بێت، چونكە لیژنەكەی وەزارەت بەدواداچوون بۆ هیچ كێشەیەك ناكات ئەگەر بەڵگەو پەڕاوی فەرمی و یاسایی لەگەڵدا نەبێت تاكو لە كاتی پەیوەندی كردن بە لایەنی پەیوەندیدار هاوپێچیان بكات، لە كۆبوونەوەكەدا هەندێ هاووڵاتی گرفتی دیكەیان هەبوو لەوانە كێشەی بیرلێدانی ناو زەویی كشتوكاڵی كە لیژنەكە لەم رووەوە دووپاتی كردەوە كە پێویستە بەپێی رێنماییەكان ئەنجام بدرێن، وێڕای هەندێ سەرنج و سكاڵای دیكەی پەیوەست بە جووتیاران، لە پەراوێزی ئەم كۆبوونەوەیەو بەدواداچوونی ئیش و كارەكانی، بەڕێز مەحمود حاجی عومەر ئەندامی پەرلەمانی كوردستان كە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوو لە لێدوانێكدا سەرەتا ئەم جۆرە كۆبوونەوانەی بە دیاردەیەكی پۆزەتیف لەقەڵەم داو دەستخۆشیی و سوپاسی وەزیری كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست، كە هەموو رۆژانی سێ شەمموان بۆ بینینی هاووڵاتیان و جووتیاران و بەرهەمهێنان تەرخان دەكات، هیواشی خواست كە هەموو وەزیرەكانی حكومەتی هەرێم وەك وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رۆژێك لە هەفتەیەكدا تەرخان بكەن تاكو لە نزیكەوە لە كێشەی هاووڵاتیان بكۆڵنەوە و بەداواچوونیان بۆ بكەن و گوێ لە سەرنج و رەخنەو سكاڵاكانیان بگرن، هاوكات ئاماژەی بەوەكرد كە لەئێستادا هەرێمی كوردستان دووچاری ئەو قەیران و كێشانەی ناوخۆو دەرەوە بۆتەوە، بۆیە سووككردنی هەندێ لە بارگرانیی سەرشانی هاووڵاتیان و چارەسەركردنی كێشەكانیان خزمەت بە گەل و وڵات دەكات و ئیش و كاری ئەو لیژنەیەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویشی بە نموونە هێنایەوە كە بەشێكە لە راپەڕاندنی ئەركی نیشتمانی و نەتەوەیی.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
ڤيديۆى تايبهت بهمبابهته
دیداری رۆژانی سێ شەممە راگیرا
ئەم هەفتەیە دیداری سێ شەممان رێکناخرێت
لە كۆبوونەوەی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكاندا.. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو راستەوخۆ كێشەی جووتیاران چارەسەردەكات
لیژنەی بەدواداچوونی كێشەكان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەگەڵ جووتیاران كۆبۆوە