كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
بڕیارێكی بەغدا بە داخستنی كێڵگەكانی پەلەوەر بە گومانی بوونی ئەنفلەوەنزای باڵندە هەڵوەشايەوە

دوای ئەوەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ئەو بڕیارەی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراقی فیدڕاڵی سەبارەت بە داخستنی كێڵگەكانی پەلەوەڕبۆ ماوەی سێ مانگ بە گومانی بوونی ئەنفلەوەنزای باڵندە رەتكردەوە، بۆ زیاتر گفتوگۆكردن لەسەر چەندین تەوەری تایبەت بەم مژارە، رۆژی 11ی ئەم مانگە نوێنەری وەزارەت لە لیژنەی باڵای ئەنفلەوەنزای باڵندەی عێراق پزیشكی شارەزای ڤێتێرنەری جەمال شوكری سەردانی بەغدای كردو لە كۆبوونەوەیەكی دەوریی فراوانی لیژنەكە ئامادەبوو، كە لە ئەمیندارێتیی گشتيی ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی خاتوو عەدیلە حمود ئەلعبودی وەزیری تەندروستيی حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ و ئامادەبوونی فورات ئەلتمیمی سەرۆكی لیژنەی كشتوكاڵ و ئاوو زۆنگاوەكان لە پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە میكانیزمەكانی دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ئەنفلەوەنزای باڵندە كرا كە بەم دواییە لە هەندێ كێڵگەی پەلەوەڕ لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڵاوبۆتەوە، دوای گفتوگۆی تێرو تەسەل لیژنەكە جەختی لەسەر ئەم چەند خاڵە كردەوە: 1- هەڵوەشاندنەوەی نووسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵی بەغدا تایبەت بە داخستنی كێڵگەكانی پەلەوەڕ بۆ ماوەی سێ مانگ بە هەرێمی كوردستانیشەوە، هاوكات كاركردنی بەردەوام بۆ كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكە لە هەر شوێنێك دەربكەوێت بە پێی رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستیی ئاژەڵی OIE,بە هەماهەنگی لەگەڵ لايەنە ئەمنییەكان و یەكە ئیدارییەكان. 2- كردنەوەی وۆرك شۆپ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی عێراق بە پشت بەستن بە شارەزایانی نێودەوڵەتی لەو بوارەدا. 3- ئەنجامدانی كۆبوونەوە لەگەڵ سەندیكای پزیشكانی ڤێتێرنەریی عێراقی بەمەبەستی هاوكاریكردن لە بواری كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشییەكە و رێگەنەدان بە بڵاوبوونەوەی لە ناوچەكانی دیكە. 4- تەرخانكردنی بوودجەیەكی تایبەت بۆ تیمەكانی كاركردن لە ناوەڕاست و باشووری عێراق بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی ئەو تیمانەو بەدواداچوونی نەخۆشییەكە.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 13/07/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 921 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department