وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە جووتیارانی كوردستان ڕادەگەیەنێت كە ئەم ساڵیش لە كاتی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و كڕینەوەی لە لایەن سایلۆكانەوە هەر وەك ساڵی رابردوو نرخەكەی وەك خۆی دەمێنێتەوە، عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەواڵێكی مژدەبەخشدا بۆ جووتیاران روونی كردەوە: كە ئەم ساڵیش نرخی كڕینەوەی گەنم لە سایلۆكانی كوردستان هەروەكو پار دەبێت، لەم بارەیەوە ئاماژەی بەوە كرد كە نرخەكان بەم شێوەیە دەبن: گەنمی پلە یەك بۆ هەر تەنێك 792 هەزار دینار دەبێت، پلەی دووەمی گەنم بۆ هەر تەنێك 682 هەزار دینارە، پلەی سێیەمی گەنم بۆ هەر تەنێك بەرامبەر 572 هەزار دینار دەبێت، جەختیشی لەوە كردەوە كە دوای پەیوەندی كردن بە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی عێراقی فیدڕالەوە داوامان كردبوو ئەم ساڵیش لە كاتی بەبازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان و كڕینەوەی لە لایەن سایلۆكانەوە هەر وەك ساڵی رابردوو نرخەكەی وەك خۆی بمێنێتەوە، لە كۆتاییدا جەختی لەوە كردەوە كە لەبەر ئەوەی بەروبوومی گەنم ماددەیەكی گرنگی سەبەتەی خۆراكە بۆ سەرجەم خەڵك و بەرهەمی گەنم ساڵانەش لە هەرێم زیاددەكات و ئامانجیشمان گەیشتنە بە خودبژێوی لە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەم هەوڵەی وەزارەت لە پێناو خزمەتكردنی جووتیاران و بووژاندنەوەی ژێرخانی ئاسایشی خۆراكی كوردستانە كە گەنمیش بە ماددەیەكی سەرەكیی ئەم ژێرخانە دادەنرێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی