كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:00 AM
بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی هەولێر بەبۆنەی یادەكانی ئادارو نەورۆزو لەدایكبوونی بارزانیی نەمر، هەڵمەتێكی نەمام چاندنی بەڕێوەبرد

بە ئامادەبوونی بەڕێزان نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێرو ئەحمەد كانی بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و پەرلەمانتارانی كوردستان و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوو نوێنەرانی فەرمانگەكانی حكومەت وبەرپرسانی ئیداری و حزبی و جەماوەرێكی زۆر، ئەمڕۆ 14-3-2017 بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی هەولێر لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام بەبۆنەی یادەكانی ئادارو نەورۆزو ساڵیادی لەدایكبوونی باوكی رۆحیی كورد مستەفا بارزانیی نەمر، هەڵمەتێكی نەمام چاندنی بەڕێوەبرد، لەو شوێنە ئامادەبووان 300 نەمامیان چاند و بە پێی ئامارێكی بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی هەولێر بۆ ئەم بەهارە و تا ئێستا 24017 نەمام بەسەر فەرمانگەكانی شارو شارۆچكەكانی پارێزگاكە دابەشكراون و هەر ئەمڕۆش لە شوێنە جیاجیاكانی هەولێرو ناوچەكانی دیكە بە هەمان شێوە هەڵمەتی نەمام چاندن بەڕێوەچوو.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 14/03/2017       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 641 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department