وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایدەگەیەنێت كە بە هچ شێوەیەك لەئێستادا رەسمی گومرگ لەسەر هاوردەی شووتی و گندۆرە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵنەگیراوەو ئەوەی كە هەندێ دەزگای راگەیاندن بڵاوی كردۆتەوە دوورە لە راستی، دكتۆر ئەنوەر عومەر قادر بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكدا روونی كردەوە كە هەندێ لە میدیاو دەزگاكانی راگەیاندن ئەوەیان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە رەسمی سەر هاوردەی شووتی و كاڵەك لە دەرەوە بۆ هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە، لە راستیدا ئەم بابەتە لەژێر دیراسەدا بووە، لە رۆژی 25-7-2016 ئەم دیراسەیە تەواوبووە، بۆیە بڕیاردراوە كە لەبەر ئەوەی بەرهەمی شووتیی خۆماڵی لە دەڤەری پێنجوین و شارەزوور زۆرە، هەروەها كاڵەكی خۆمانەش بەشی هەموو كوردستان دەكات، بۆیە تا ئەو دوو بەرهەمە بمێنێت، ئەوا رەسمی هاوردەی سەر هەردووكیان هەڵناگیرێت و هەر بەردەوام دەبێت، بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون و وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دڵنیایی دەداتە جووتیاران و هاووڵاتیان كە وەك وەزارەت هەردەم لە خەمی ساخكردنەوەی بەرهەمی خۆماڵیداین، ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندیی جووتیاران و هاوسەنگیی نرخ لە بازاڕدا.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی