ئەمڕۆ دووشەممە 23-5-2015 بە ئامادەبوونی بەڕێزعەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و بەڕێوەبەرانی گشتی وبەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی هەرێم و ژمارەیەكی زۆری كارمەندو فەرمانبەرانی وەزارەت، لە بەشی دارستانی كەسنەزان لە هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی پاككردنەوەی دارستانەكان لە هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد كە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی باخداری و دارستان و لەوەڕگاكان سەرپەرشتی دەكات، سەبارەت بە ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسەكانی هەواڵ و میدیاكان روونی كردەوە كە ئەم هەڵمەتە بە هەنگاوێكی گرنگی پاراستنی سامانی دارستان و ژینگە دەژمێردرێت، هاوكات هەوڵێكی جیددیە بۆ پارێزگاری كردن لە رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە كە لەم وەرزەدا رووبەرێكی زۆری دارستان و پاوانەكان دەگرێتەوەو زیانێكی زۆر بە ژینگەو ئەم سامانە سروشتییە دەگەیەنێت پاریش 314 هەزار دۆنم زەوی لە دارستان و پاوان و باخ بەهۆی ئاگركەوتنەوە زیانی پێگەیشتووە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەم هەڵمەتە بە توانای كارمەندان و فەرمانبەرانی دامودەزگاو فەرمانگەكانی وەزارەت ئەنجام دەدرێت، داواشی لە میدیاكان كرد كە لە ئاست بەرپرسیارێتیی ئەم هەڵمەتەدا بن و لە رووی راگەیاندنەوە بەشداری بكەن لە زیاتر بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی لە نێو هاووڵاتیان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە گرنگیی هەڵمەتەكە و گەیاندنی پەیامەكە بە شێوەیەكی دروست و پێكانی ئامانجە سەرەكییەكە كە بریتییە لە پارێزگاری كردن لەم سامانە سروشتییە، شایانی باسە هەڵمەتی فراوانی پاككردنەوەی دارستانەكان سەرجەم پارێزگاو شارو شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو ماوەی نۆ رۆژ بەردەوام دەبێت.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی