كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 10:59 AM
بە هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی كشتوكاڵ و خوێندنی باڵا خولێكی تایبەت بە تێستكردنی ئاوی ژێر زەوی بۆ ژمارەیەك جیۆلۆجی كرایەوە

لە چوارچێوەی رێكەوتننامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی،ئەمڕۆ بەڕێز عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بە یاوەریی ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتی و راگری كۆلیژی زانكۆی سەلاحەدین و پسپۆڕان، ئامادەی خولێكی زانستی تایبەت بە تێستكردنی ئاوی ژێر زەوی و چۆنێتیی وەرگرتنی زانیاری و پەرەپێدان و چارەسەركردنی كێشەكان بوو كە بە هەماهەنگی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتی سەرچاوەكانی ئاوو كۆلیژی ناوبراو بۆ 13 جیۆلۆژیی سەر بە فەرمانگەكانی وەزارەت كراوەتەوە، لەم خولەدا كە بەشێوەی تیۆری و پراكتیكی وانەكان بۆ ماوەی 7 رۆژ لەلایەن هەر دوو مامۆستا دانا خدر مەولود و جوان سەباح مستەفا دەگوترێتەوە. لە وتەیەكدا عەبدولستار مەجید دەستخۆشی لە كۆلیژی ئەندازیاری كرد و گرنگیی ئاو لە جیهانداو چۆنێتی ئیدارەكردنی سەرچاوەكانی ئاوی روون كردەوە، جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستیی پارێزگاری كردن و بەهەدەرنەدانی و سوودوەرگرتنی لە بوارەكانی ئاودێری و ژینگەو گەشتیاریدا، لەلایەكی دیكەوە دووپاتی كردەوە كە ئەو خولەی زۆر بە گرنگ وەسفكرد و هیوای خواست كە ئەمە یەكەم خول و دوا خول نەبێت تاكو پسپۆڕانمان بەشێوەیەكی زانستی سوود لە داتاو زانیارییەكانی پەیوەست بە ئاوی ژێر زەوی ببینن، سەفین قەسابی راگری كۆلیژی زانكۆی سەلاحەدینیش لە وتەیەكی كورتدا ئاماژەی بە گرنگیی ئەو رێكەوتننامەیەی نێوان هەردوو وەزارەتی كرد و دووپاتیشی كردەوە كە ئەم جۆرە هەماهەنگییە زۆر گرنگە، چونكە پاراستنی ئەو سامانە بەرپرسیارتیی هەموو لایەكەو پێویستە زیاتر بە زانیاری و داتای تایبەت بە ئاوی ژێر زەوی ئاشنابین. ئەمەو لە كۆتایی خولەكەدا بڕوانامە بەسەر بەشداربوواندا دابەش دەكرێت.

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 28/07/2016       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 725 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department