بێگەرد تاڵەبانى: لە بەشێکى بەرهەم گەیشتووین بە خووددابینکارى کۆگاکانى گردەبۆر لە پارێزگاى سلێمانى بەگەڕخرانەوە، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاویش دەڵێت، لە کۆگاکان بەرهەمى جوتیاران بۆ وەرزەکانى تر هەڵدەگیرێت. ئەمڕۆ دووشەممە 2020/4/13، بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى سەردانى کۆگاکانى گردەبۆری کرد لە پارێزگاى سلێمانى و وەگەڕخستنەوەى کۆگاکانى راگەیاند. وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو ئاماژەى بەوەکرد، لە کاتی پێگەیشتنی چەندین بەرهەمی ناوخۆیمان گەیشتووین بە خووددابینکاری، بەڵام ئەوەی پێویستە دۆزینەوەی بازاڕو هەڵگرتنی ئەم بەرهەمانەیە بۆ وەرزەکانی تر، ئەمەش ئەرکی وەزارەتمانە بە هاوکاری وەزارەتە پەیوەندارەکان و کەرتی تایبەت. هەریەک لە بەڕێوەبەرى گشتى کشتوکاڵى سلێمانى، بەڕێوەبەرى گشتى باخدارى و دارستان و پاوان و بەڕێوەبەرى ڤێتێرنەرى سلێمانى لەسەردانەکەى وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى بەشدار بوون، بەڕێوەبەرەکان وەگەڕخستنەوەى کۆگاکانیان بەکارێکى پێویست زانی لەپێناو بەرژەوەندى جوتیاران. وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو باسى لەوەشکرد، کۆگاکان بەهاوکارى کەرتى تایبەت وەگەڕخراونەتەوە بەمەرجى هەڵگرتنى بەرهەمى جوتیارانمان لەوەرزى پێگەیشتن بۆ وەرزەکانى ترى ساڵ و پاشان خستنە بازاڕ بەنرخێکى گونجاو. وتیشى،کۆگاکان توانایەکى زۆر باشیان هەیە، هەنگاوی وەگەڕخستنەوە دڵخۆشی کردم، چونکە لەقازانجی جوتیارانە، کارێک لە قازانجی جوتیاران بێت درێغی ناکەی. لەسەردانەکەیدا، بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو باسى لەوەشکرد، هانی کەرتی تایبەت دەدەین بۆ دروستکردنی ساردکەرەوە، چونکە لەبەرژەوەندی جوتیارانمانە.
- ئهم لاپهڕهيه چاپ بكه
چەند بڕیارێك لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
ئاگاداریەك لە راگەیاندنی وەزارتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
راگەیاندراوێك لە وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هۆڵەندا هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرەوپێشبردنی كەرتی كشتوكاڵی