كه‌ش و هه‌وا    كوردى    عربي    04 / 10 / 2020 11:01 AM
شاندێكی حكومەتی هەرێم سەردانی چەندکارگەیەکی هاوچەرخیان کرد لە پۆزنانی پۆڵۆنیا

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو كە بەسەرۆكایەتی شاندێكی حكومەتی هەرێم لە پۆڵۆنیایە دەڵێت: لەگەڵ جێگری سەرۆكی پەرلەمانی پۆزنانی پۆڵۆنیا سەردانی چەند كارگەیەكی هاوچەرخمان كرد، یەكێك لەكارگەكان بەرهەمهێنانی رۆن بوو، چەندین جۆری رۆنی بەرهەم دەهێنا، لەگەڵ سەرپەرشتیارانی كارگە گفتوگۆمان كرد بۆ ئەوەی ئەم پێشكەوتنە بۆ جوتیارانی كوردستان بگوازینەوە، ئەوەی زۆر سەرنجی راكێشام ئەم كارگەیە خێزانی بوو، خانەوادەیەك وەك تیم كاریان تیادا دەكرد ببوە بژێوی ژیانیان و ناوبانگێیان پێیەوە دەركردبوو. هەروەها سەردانی پڕۆژەیەكی هاوبەشی حكومەت، زانكۆ و كەرتی تایبەتمان كرد كە چەندین ئامێری پێشكەوتووی تیادا بەكار هاتبوو، پەینی سروشتی، كارەبا، غاز و ئاوی گەرمی دابین دەكرد لە پاشەڕۆی ئاژەڵ و پاشماوەی خۆراكی، لەگەڵ حكومەت و زانكۆكە گفتوگۆی وردمان كرد لەسەر گواستنەوەی ئەم شێوازو پێشكەوتنە بۆ كوردستان

نوسراوه‌ له‌ به‌روارى 18/01/2020       ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ ‌ 195 جار بينراوه‌

-  ئه‌م لاپه‌ڕه‌يه‌ چاپ بكه‌  

ئێمه‌ له‌ فه‌يسبووك
ئێمه‌ بدۆزه‌وه‌
بۆ په‌يوه‌ندى
به‌داله‌: 6512 229 066 / 6513 229 066 / 6514 229 066
به‌شى په‌یوه‌ندییه‌كان: 1294 414 0750
به‌شى راگه‌یاندن: 9625 446 0750
ئيمێڵى وه‌زاره‌ت : info@krg-moawr.org
لينكى پێويست
مافى پارێزراوه‌ بۆ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاو ----------------------- Designed by IT Department